}

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستگیركردنی دوو تیرۆرستی داواكراویان راگه‌یاند

عیراق 04:55 PM - 2021-12-04

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4- 11- 2021، رایگه‌یاند: پۆلیسی فیدڕاڵی توانیویانه‌ دوو تیرۆرست له‌هه‌ردوو شاری كه‌ركوك و به‌غدا ده‌ستگیربكه‌ن كه‌داواكراو بوون به‌پرسی تیرۆره‌وه‌.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ راشیگه‌یاند: هێزێكی لیوای نۆی فیرقه‌ی سێی پۆلیسی فیدڕاڵ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌سته‌یه‌كی هه‌واڵگریی فه‌وجی یه‌كی سه‌ر به‌ ئاژانسی هه‌واڵگریی و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی و له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگریی و له‌پرۆسه‌یه‌كی جۆریدا توانییان تۆمه‌تبارێك له‌ناوچه‌ی (حه‌وایج) له‌قه‌زای حه‌ویجه‌ له‌پاێزگای كه‌ركوك  ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ داواكراو بووه‌ به‌ ماده‌ی 4ی تیرۆره‌وه‌.

راشیگه‌یاند: هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هێزێك له‌ لیوای شه‌ش له‌فیرقه‌ی دووی فیدڕاڵ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌سته‌یه‌ك له‌هه‌واڵگریی فه‌وجی سێ توانییان تۆمه‌تبار (ج،ع،س) له‌ناوچه‌ی (حه‌ی فوڕات له‌رۆژئاوای به‌غدا ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ئه‌ویش داواكراو بووه‌ به‌ ماده‌ی 4ی تیرۆره‌وه‌.

شانه‌كه‌ روونیشیكرده‌وه‌ سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان ره‌وانه‌ی لایه‌نه‌ تایبه‌ته‌كان كراون به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان و گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێكارێكی یاسایی پێویست له‌به‌رامبه‌ریان.

PUKmedia  شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket