}

وێنه‌.. پێشانگای ره‌نگه‌كان وێنامان ده‌كه‌ن

ئەدەب و هونەر 04:44 PM - 2021-12-04

به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و بۆ ڕێزگرتن له‌ تواناكانیان،  ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ  4-12-2021، له‌ گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌سوره‌كه‌، رێباز فاونده‌یشن له‌ ژێر ناونیشانی "ره‌نگه‌كان وێنامان ده‌كه‌ن"، پێشانگایه‌كی تایبه‌تی بۆ دوو گه‌نجی به‌هره‌مه‌ندی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كرده‌وه‌.

له‌ ژماره‌یه‌ك تابلۆی قه‌باره‌ جیاوازدا،  ئه‌م دوو خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌ به‌هره‌مه‌نده‌ جوانیی سروشت و ماناكانی پێكه‌وه‌ ژیانیان نمایش كردبوو.

پێشانگه‌كه‌ رۆژانی 4 و 5 ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ نمایشكردن، تابلۆكان بۆ فرۆشتنن و داهاته‌كه‌شی ده‌درێته‌وه‌ به‌ هونه‌رمه‌نده‌كان، وه‌ك هاندانێك بۆ كار و پڕۆژه‌ی داهاتوویان.

PUKmedia فۆتۆ: ڤینۆس تۆفیق و جه‌مال سه‌رگه‌تی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket