riklam

لەهەرێم بەهەستیارییەوە مامەڵە بە تمەن و لیرەوە دەكرێت

ئابوری 07:46 PM - 2021-12-01

لەئەنجامی دابەزینی هەردوو دراوی وڵاتانی ئیران و توركیا بەرامبەر دۆلاری ئەمەریكی و ناجێگیری لە بازاڕو بۆرسەكانی دراو لە جیهاندا، بەتایبەتی لە هەرێمی كوردستان، هاووڵاتیان و بازرگانان بۆچونیان لەبارەی چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو دوو دراوە گۆڕاوە، ئابوریناسێكیش هۆكاری لەدەستدانی بەهای تمەن و لیرە بۆ سیاسەتی ئابووری و بانكی وڵاتەكە خۆی دەگەڕێنێتەوە.

رەمزی گۆمەشینی ئابووریناس و خاوەن نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بۆرسەی كوردستان لە شاری هەولێر بە PUKmedia ی راگەیاند: لەسەرەتای دابەزینی تمەنی ئیرانی و لیرەی توركی هاووڵاتی و بازرگانێكی زۆر پەنیایان بۆ كڕینی ئەو دوو دراوە دەبرد، بەو هیوایەی جارێكی تر تواناكەی بەرزبێتەوە و ئەوان قازانج بكەن.

وتیشی: دوای ماوەیەك بەپێچەوانەوە لەجیاتی بەرزبونەوە، دەبینین هەردوو دراوەكە زیاتر دابەزیوە و گەیشتۆتە نزمترین ئاستی، ئەمەش وایكرد بۆچونی كڕیاران بگۆڕێت و پەنا نەبەنە بەر كڕینی تمەن و لیرە، بەو پێیەی هیچ هیوایەك نییە بۆ جارێكی تر بەرزبوونەوەیان.

ئەو ئابوریناسە ئاماژەی بەوەشكرد: بەو پێیەی ئێمە لەبازاڕەكەداین پێمانوایە  هۆكاری دابەزینی دراوی هەردوو وڵاتی ئیران و توركیا بۆ سیاسەتی ئابووری و بانكی ئەو وڵاتانە و كێشە سیاسییەكان دەگەڕێتەوە.

رونیشیكردەوە: سەبارەت بە تمەنی ئیرانی دیارە زیاتر بەهۆی گەمارۆكانی ئەمەریكا و رۆژئاوایە، بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە لیرەی توركییەوە هەیە،  هۆكای لەدەستدانی بەهاكەی بۆ نەهێشتنی قازانجی بانكی دەگەڕێتەوە، چونكە پێشتر ئەگەر كەسێك پارەی لە بانكێك دانایە قازانجێكی دەهاتە سەر، بەڵام حكومەتی ئەو وڵاتە ئەو قازانجەی سفركردەوە.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket