په‌رله‌مان یاسای كۆمپانیا ئه‌منییه تایبه‌ته‌كانی په‌سه‌ند كرد
کوردستان 05:21 PM - 2021-12-01
یاسای كۆمپانیا ئه‌منییه تایبه‌ته‌كان ده‌رچووێندرا و ڕاسپارده‌كانی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندیش بۆ به‌دواداچوونی خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان په‌سند كرا.
سه‌عات ١١ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢١/١٢/١، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منی نبی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (٩)ی ئاسایی خولی پایزه له‌ساڵی سێیه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ناوی خوا و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: "له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش زیاتر له‌جارێك هێرشی كردۆته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌و به‌و هۆیه‌وه به‌داخه‌وه (٨) پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان شه‌هبدبوون و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كیش برینداربوون، به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی نیگه‌رانیی قووڵمان، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌كه‌سوكاره سه‌ربه‌رزه‌كه‌یان ئه‌كه‌ین، خوا سه‌بوورییان بدات و ئینشائه‌ڵا جێگه‌ی شه‌هیده‌كان به‌هه‌شت ئه‌بێت و برینداره‌كانیش به‌زووترین كات چاك ئه‌بنه‌وه".
وتیشی: "ئومێد ئه‌كه‌ین وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه ببێته هه‌وێنی یه‌كڕیزیی گه‌لی كوردستان به‌ئاڕاسته‌ی خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییان و به‌ئاڕاسته‌ی پاراستنی خاك و خه‌ڵكی كوردستان".
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی ڕووئه‌دات ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه كه بۆشایی ئه‌منیی گه‌وره له نێوان سنووری هه‌رێمی كوردستان و سنووری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم هه‌یه، بۆیه داوا له‌هه‌ردوو حكومه‌تی عێراقی و حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌كه‌ین به‌هاوئاهه‌نگی ئه‌و بۆشاییانه و ئه‌و كه‌لێنانه‌پڕ بكه‌نه‌وه، هاوكات داوا له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌كه‌ین كه پێداویستیی لۆجیستی و سه‌ربازیی زیاتر بگه‌یه‌نه‌ته سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه".
بۆ ڕێزگرتنیش له‌ڕۆحی پاكی ئه‌و شه‌هیده قاره‌مانانه‌ش، داوای له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرد ده‌قیقه‌یه‌ك به‌بێده‌نگی بوه‌ستن.
پاشان منی نبی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه و پوخته‌ی دانیشتنی پێشووی په‌رله‌مان و ناوی ئاماده‌نه‌بووانی دانیشتنی پێشوو و ئاماده‌نه‌بووانی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان به مۆڵه‌ت و بێ مۆڵه‌ت خوێنده‌وه.
به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، كه‌بریتی بوو له‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای كۆمپانیا ئه‌منییه تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ڕاپۆرتی ده‌نگدانی لیژنه‌ی هاوبه‌ش كه پێكهاتبوو له هه‌ردوو لیژنه‌ی كاروباری یاسایی و لیژنه‌ی ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌كان، به ڕه‌چاوكردن و جێكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌می ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له دانیشتنی پێشووتردا له كاتی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پڕۆژه‌یاساكه خرابوونه‌ڕوو، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌می ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ك له ماده‌كانی پڕۆژه‌یاساكه به‌پێشنیازی لیژنه‌ی هاوبه‌شیشه‌وه كه‌هه‌بوون، به‌ناوونیشان و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سند كران، پاشان كۆی یاساكه به یاشكۆی ڕه‌سمه‌كانه‌وه خرایه‌ده‌نگدانه‌وه و به‌ده‌نگی (٧٠) ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سند كرا، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: "پیرۆزبایی له‌خۆمان و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی ده‌رچوواندنی ئه‌و یاسایه".
به‌پێی خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاریش، هه‌ردوو لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌كان و لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌لیان سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانی خوێندكاران و قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان و ئه‌و گرژی و ئالِۆزییانه‌ی كه لێی كه‌وته‌وه كه له دوو به‌ش پێكهاتبوو خسته ڕوو و تێیدا ناوه‌ڕۆك و ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆكی زانكۆكان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی و نوێنه‌رانی خوێندكاران و قوتابیان و ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانانه‌ی سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانی قوتابیان و خوێندكارانیان له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كانیان و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ زانكۆ و به‌شه‌ناوخۆییه‌كان، هه‌ر له‌ڕاپۆرته‌كه‌یاندا هه‌ردوو لیژنه‌كه چه‌ندین ڕاسپارده‌یان بۆ چاره‌سه‌ركردن و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خوێندكاران خسته ڕوو سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ڕاسپارده‌كانی هه‌ردوو لیژنه‌كه‌ی خسته‌ده‌نگدانه‌وه و بۆئه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكرێت و به‌ده‌نگی (٦٤) ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سند كرا و هه‌ردوو لیژنه‌كه‌ش ڕاسپێردران كه به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنیان بكه‌ن.
به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به به‌شی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه هێنا و پشوویه‌كی كورتی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كۆگایه‌كی ژێرزه‌مینی باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان، كه به‌هۆی ته‌قینی بۆڕی غازه‌وه گڕی گرتبوو و به‌په‌له له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی په‌رله‌مانه‌وه كۆنتڕۆل كرا كه خۆشبه‌ختانه زیانی گیانیی لێنه‌كه‌وته‌وه، به‌شی دووه‌می دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی ٢٠٢١/١٢/٧ دواخرا.
PUKmedia راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24