riklam

گرنگی یەکخستنی یەکڕیزی نیشتمانی جەختی لێکرایەوە

عیراق 04:54 PM - 2021-12-01

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە 1 ی کانوونی یەکەمی 2021 لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە رائد فەھمی، سکرتێری حزبی شیوعی عیراق و شاندێکی یاوەری.

لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی یازدەیەمین و ستایشی رۆڵی مێژوویی حیزبی شیوعی عیراق کرد لەچوارچێوەی بزووتنەوەی نیشتمانی بۆ تێپەرندنی قۆناغی ستەمکاری و دامەزراندن و بونیادنانی پرۆسەی دیموکراسی و سیاسی.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دواین گۆڕانکارییەکانی دۆخی سیاسی و ئاستەنگەکانی ئێستا کە رووبەڕووی وڵات دەبێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە جەختکرایەوە لەگرنگی یەکخستنی یەکڕیزی نیشتمانی لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و وەڵامدانەوەی داوا رەواکانی خەڵک و چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان و کارکردن بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانی ھاووڵاتییان.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە کە قۆناغەکە پێویستی بە سازان و یەکخستنی ھەوڵەکان ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکان، ھەروەھا ئاماژەیکرد بە گرنگی یەکخستنی دید و بۆچوونەکان بە ئاڕاستەی ھێنانەدی چاکسازییە بنەڕەتییەکان لەبوارە جیاجیاکان و چەسپاندنی بنەماکانی حوکمڕانی باش.

 

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆک کۆمار

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket