ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌خت له‌چاره‌سه‌ری كه‌موكوڕ‌ییه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كاته‌وه
کوردستان 03:17 PM - 2021-12-01
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه كرد كه له‌چه‌ند ڕ‌ۆژی ڕ‌ابردوودا له‌ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان له‌هێرشی تیرۆریستانی داعش شه‌هیدبوون و به‌دواداچوونی كرد بۆ پێداویستیه‌كانی پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كان.
ئه‌مڕ‌ۆ چوارشه‌ممه 1ی دیسه‌مبه‌ری 2021، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه كرد كه له چه‌ند ڕ‌ۆژی ڕ‌ابردوودا له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، له هێرشی تیرۆریستانی داعش شه‌هیدبوون، سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتیشی له گه‌ڵ هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدرالی و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام داین بۆ ڕ‌ێگڕ‌یكردن و نه‌هێشتنی ئه‌و مه‌ترسییانه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه وداواش له حكومه‌تی فیدڕ‌اڵی كرا بۆ بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازیی و ئاسایش له‌م بواره تا ڕ‌ووبه‌ڕ‌ووی ئه‌م هێرشه تیرۆریستانه ببینه‌وه، كه مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه له سه‌ر هه‌موولایه‌ك.
پاشان شۆڕ‌ش ئیسماعیل وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه، تیشكی خسته سه‌ر سه‌ردانیان بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و ئه‌و ناوچانه‌ی ڕ‌ووبه‌ڕ‌ووی هێرشی تیرۆریستانی داعش بوونه‌وه ، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و ناوچانه، بۆشایی ئه‌منیان تێدایه، له‌م ڕ‌ووه‌وه چه‌ند داواكاریی وپێشنیارێكی پێشكه‌ش كرد بۆ تۆكمه‌كردنی زیاتری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و دابینكردنی پێداویستییه‌كان.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له جێبه‌جێكردنی پێشنیاره‌كانی وه‌زیری پێشمه‌رگه وچاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕ‌ییه‌كان و گرفته‌كانی پێشمه‌رگه كرده‌وه، سه‌ره‌ڕ‌ای گرتنه‌به‌ری ڕ‌ێكاری پێویست له لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له گه‌ڵ هێزه فیدراڵییه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ كه‌مكردنه‌وه و سنووداركردنی ده‌رفه‌ته‌كانی گه‌شه‌كردنی داعش له‌و ناوچانه كه ته‌نها مه‌ترسی نین بۆ هه‌رێم وعێراق، به‌ڵكو سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسین بۆ ناوچه‌كه وجیهان به گشتی.
بڕ‌گه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه، بریتی بوو له‌پێشنیاری دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی كوڵێج و به‌شه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگا حكومییه‌كان له ده‌رچووانی ساڵی خوێندنی 2016-2017 له سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه له لایه‌ن ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی خرایه‌ڕ‌وو. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بڕ‌یاریدا كه له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی 2022 دابمه‌زرێن.
پاشان كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕ‌اپۆرتێكی ده‌رباره‌ی ده‌ستی كاری بیانی له هه‌رێمی كوردستان و ده‌رفه‌ته‌كانی جێگرتنه‌وه‌یان به‌ده‌ستی كاری خۆماڵی و په‌ره‌پێدانی ناوه‌نده‌كانی وه‌زاره‌ت له بواری ڕ‌اهێنانی پیشه‌یی و هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت له بواری گه‌ڵاڵه‌كردنی دوا ڕ‌ه‌شنووسی پڕ‌ۆژه یاسای نوێی كار و پڕ‌ۆژه یاسای نوێی خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و بارودۆخی چاكسازییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان .
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، جه‌ختی له گرنگیی زیاتر ڕ‌ه‌خساندنی هه‌لی كار كرده‌وه له كه‌رتی تایبه‌ت و دابینكردن و ڕ‌ێكخستنه‌وه‌ی گشت مافه یاساییه‌كانی كرێكار و كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌ت به شێوه‌یه‌ك كه مافی خانه‌نشینی و بیمه و دڵنیاییان پارێزراو بێت، هه‌روه‌ك له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له سه‌ر كراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕ‌یاریدا، به ڕ‌اسپاردنی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌م بابه‌ته، كه جێگه‌ی بایه‌خی حكومه‌ته و جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی ئێستا به‌ركارن كه هاوكارن له‌مباره‌یه‌وه، هه‌روه‌ها په‌له‌كردن له گه‌ڵاڵه‌كردنی پڕ‌ۆژه یاسای كار و خانه‌نشین و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی نوێ، كه كاری باشی له‌سه‌ركراوه به‌جۆرێك كه مافی كرێكاری تێدا پارێزراوبێت و هانده‌ربێت بۆ ئاره‌زووی كاركردن له كه‌رتی تایبه‌ت و ڕ‌ه‌خساندنی هه‌لی كاری زیاتر و ڕ‌ێكخستنه‌وه‌ی ده‌ستی كاری بیانی، له چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسا نوێیانه‌دا.
له بڕ‌گه‌ی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ، پێشنیارێكی سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دیاریكراو بۆ پرۆسه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و جووتیارانه‌ی كه خاوه‌نی گرێبه‌ستی كشتوكاڵین یان بڕ‌یاری دابه‌شكردنی زه‌وییان هه‌بووه و زه‌وییان كه‌وتووه‌ته ناو سنووری شاره‌وانییه‌وه خسته‌ڕ‌وو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌ره‌ڕ‌ای جه‌ختكردنه‌وه له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی یاسایی هاووڵاتیان، پێشنیاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی په‌سه‌ندكرد بۆ پێدانی ده‌رفه‌تێكی تر بۆ ماوه‌ی سێ مانگ بۆ به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌كه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خاوه‌ن مافه‌كان.
PUKmedia راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
هەواڵی زیاتر
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22