riklam

لوقمان وەردی: چەندینجار ئامۆژگاری پەرلەمانتارەكەی پارتیمان كردوە

کوردستان 01:20 PM - 2021-12-01

فراكسیۆنی یەكێتی وەڵامی لێدوانی پەرلەمانتارەكەی پارتی دایەوەو سەرجەمی قسەكانی بەناڕاست و بێبنەما لەقەڵەمدەدات و راشیدەگەیەنێت: لەماوەی 29 ساڵی تەمەنی پەرلەماندا، پەرلەمانی كوردستان پەرلەمانتاری درۆزنی وای بەخۆیەوە نەبینیوە
لوقمان وەردی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان وەڵامی هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری پارتی دایەوەو رایگەیاند: ئەمە جاری یەكەم نیە پەرلەمانتارەكەی پارتی بابەتی ناڕاست دەخاتەڕوو، چەندجارێكیش ئامۆژگاریمان كردوە واز لە قسە بێبنەماكانی بهێنێت.
وتیشی: ئەو 20 ملیارە ئەو پەرلەمانتارەی پارتی باسی دەكات كە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی خەرجكراوە دوورە لەڕاستییەوە، ئەوەی هەیە كۆمپانیاكە بەدوو جار پارەی وەرگرتوە كە بەهەردووكیان 17 ملیارو 937 ملیۆن و 845 هەزار دینارەو بەرامبەر كارەكانی كۆمپانیاكە كە جێبەجێیكردوە كەمترە، بۆیە سەرلەبەری قسەكانی ناڕاستەو دەیەوێت رای گشتی چەواشە بكات.
لوقمان وەرد راشیگەیاند: لەماوەی 29 ساڵی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان و پێنج خولی پەرلەماندا، پەرلەمانی كوردستان پەرلەمانتاری درۆزنی وای بەخۆیەوە نەبینیوە.
  PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket