riklam

عەلی حەمە ساڵح: حكومەت سەنتێك بۆ سلێمانی خەرج ناكات

کوردستان 12:47 PM - 2021-12-01

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: خەڵكی سلێمانی سزا دەدرێت و حكومەتی هەرێمیش سەنتێك بۆ شارەكەخەرج ناكات و كەسیش نازانێت هۆكارەكەی چییە و دەبێت لێكۆلێنەوەی جدی لەسەر بكرێت. 

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت: ڕاستە ئەگەر پڕۆژەیەك لە سلێمانی یان لە گەرمیان لەسەر بڕیار سەرۆكی حكومەت دەكرێت، بەڵام سەت لە سەتی پڕۆژەكانی سلێمانی دەبێت بە داهاتی سلێمانی بكرێت، سەنتێك لە هەولێر یان دهۆك یان لە خەزێنەی وەزارەتی دارایی وەك پارە ناچێت بۆ سلێمانی و هەموو پڕۆژەیەكی سلێمانی دەبێت لە داهاتی خۆی بكرێت. بۆ نموونە یەكێك لە پڕۆژەكانی سلێمانی جادە سەت مەترییەكەیە كە لەسەتا پەنجای تەواو بووە و تا ئەمڕۆ 12 ملیار و 200 ملیۆن دیناری بۆ خەرجكراوە. لە سەتا پەنجای كارەكانی تەواو بووە، بەڵام لەسەتا سێی پارەكەی بۆ تەرخانكراوە و ئەو پارەیەش، پارەی خەڵكی سلێمانییە كە لە باج و روسومات و پارەی كارەبایە. 

وتیشی: كەس نەیكا بە مننەت بە سەر خەڵكی سلێمانییەوە كە بڵێت كە جادەی 100 مەترسی لە پارەی داهاتی وڵات دروست دەكرێت و پڕۆژەكە بەو داهاتە كەمەی سلێمانی دەكرێت.

عەلی حەمە ساڵح ڕاشیگەیاند: كۆی ئەو پڕۆژانەی لەسلێمانی دەكرێت، دەبێت بە داهاتی ناوخۆی سلێمانی بكرێت و حكومەت تەنها بڕیاری خەرجكردنەكەی دەدات. 

كۆی خەرجی دامەزراوەكانی سلێمانی و خەرجی بەكاربەری و فەرمانگەكانی سلێمانی دەبێت لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی بێت و دهۆك و هەولێریش دەبێت لە داهاتی ناوخۆی خۆیان بێت. كۆی خەرجییەكانی نەخۆشخانە و زیندانەكان دەبێت لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی بێت و دەمێنێتەوە یەك داهاتی هاوبەش و ئەویش داهاتی دامەزراوە هەرێمییەكانە، وەك پەرلەمان كە دەبێت ڕێژەیەكی لە پارەی سلێمانی دەدرێت. ئەگەر گەندەڵی و كەموكورتی هەیە دەبوایە چاك بكرێت نەك ئەوەی كە خەڵكی سلێمانی سزا بدرێت.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان وتیشی: لەئێستادا خەڵكی سلێمانی سزا دەدرێن لەبەر ئەوەی پڕۆژەكان دەوەستن چونكە لە حكومەتی هەرێمەوە سەنتێك هاوپەشتی دارایی ناكرێت و كەسیش نازانێت هۆكارەكەی چییە.
PUKmedia تایبەت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket