riklam

بەڵگە.. داهاتی سلێمانی بۆ مووچەو هەولێریش خەرجدەكرێت

کوردستان 10:55 AM - 2021-12-01

وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بە بەڵگە وەڵامی پەرلەمانتارەكەی پارتی دەداتەوەو رایدەگەیەنێت: دیسانە‌وە دەیسەلمێنم كە ئەو پەرلەمانتارە هیچ زانیارییەكی دروستی نیەو لەكۆی دوو ترلیۆن و 559 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ لەماوەی ئەمساڵدا ترلیۆنێك و 102 ملیاری پارێزگای سلێمانی دابینی كردوە‌ لە‌داھاتی ناوخۆیی سلێمانی.  

*تە‌واوكە‌ری روونكردنە‌وە‌ی دوێنێمان بە‌داتا و زانیاری؛ سلێمانی ئە‌ركی دارایی جێبە‌جێ كردووە‌ بۆ دابینكردنی مووچە‌‌*
دوێنی سێ شە‌ممە،‌ وە‌ڵامی لێدوانەكانی پە‌رلە‌مانتار ھێڤیدار ئە‌حمە‌دم دایە‌وە‌ و تێدا بێ ئاگایی ئەوم سەلماند، لە‌بە‌رامبە‌ردا داوای ئە‌وە‌م لێكرا كە‌ بە‌ داتا و ژمارە‌ش وە‌ڵامی بدە‌مە‌وە‌ و دیسانە‌وە دەیسەلمێنم كە ئەو پەرلەمانتارە هیچ زانیارییەكی دروستی نیە، بۆیە‌ بە‌ڕە‌سمی ئە‌م ژمارانە‌ دە‌خەمە‌ڕوو و دە‌یسە‌لمێنم كە‌ سلێمانی بە‌شدارە‌ بە‌و پشكە‌ی كە‌ لە‌سە‌ریە‌تی بۆ‌ دابینكردنی بودجە‌ی پێویست بۆ دابە‌شكردنی مووچە‌، ژمارە‌كانیش بە‌م شێوە‌یە‌ن و ڕە‌سمین:
كۆی گشتی پارە‌ی داھاتی ناوخۆ كە‌ بۆ مووچە‌ تە‌رخان كراوە،‌ لە‌ ھە‌موو پارێزگاكانی ھە‌رێمی كوردستان بریتیە‌ لە‌: 
٢ ترلیۆن و ٥٥٩ ملیار دینار تاوە‌كو بە‌رواری ٣٠/١١/٢٠٢١.
لە‌و بڕە‌ پارە‌یە‌، بڕی ١ ترلیۆن و ١٠٢ ملیار دیناری پارێزگای سلێمانی دابینی كردووە‌ لە‌ داھاتی ناوخۆیی سلێمانی.
جگە‌ لە‌وە‌ش، پە‌رلە‌مانی ھە‌رێمی كوردستان كە‌ لە‌ ھە‌ولێرە‌، بە‌شێكی بودجە‌ تە‌شغیلییە‌كە‌ی لە‌ داھاتی كۆكراوە‌ی سلێمانی دابین دە‌كرێت.
بۆیە‌ جێی قبوڵكردن نییە‌ جارێكی تر تۆمە‌ت بە‌خشین بە‌سلێمانی و ئیدارە‌ی سلێمانی، چونكە داتاكان سە‌لمێنە‌ری ئە‌وە‌ن كە‌؛ ئە‌وە‌ی لە‌سە‌ر سلێمانییە‌ بۆ دابە‌شكردنی مووچە‌ بە‌زیادە‌وە دابین كراوە‌.
ئە‌مە‌ی خوارە‌وە‌ پارە‌ی دابینكراوی ١١ مانگی ٢٠٢١ە‌:
سە‌میر  ھە‌ورامی 
وتە‌بێژی ‌رەسمی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

PUKmedia 



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket