riklam

تالیبان سەدان پۆلیس و كەسی ئەمنی لەسێدارە دەدات

جیهان 09:28 AM - 2021-12-01

ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ئاشكرایدەكات كە هێزەكانی تالیبان زیاتر لە 100 پۆلیس و كەسی ئەمنی لەو وڵاتە لەسێدارەداوە.

لەدوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە پاش ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرتووە بە سەدان پۆلیس و كەسی ئەمنی لەو وڵاتە لەسێدارە داوە و زۆر كەسی ئەمنی و پۆلیسیش بێسەروشوێن كراون. 

ڕاپۆرتەكە باسی لەوە كردووە كە لە ویلایەتەكانی غەزنی و قەندەهار و هیلمەند و قەندوز زۆر پۆلیس و كەسی ئەمنی یان لەسێدارەدراون یان بێسەروشوێن كراون. 
PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket