riklam

تەندروستی بڕیاریدا ئەم کەسانە ژەمی سێیەمی ڤاکسین وەربگرن

عیراق 10:48 PM - 2021-11-30

 وەزارەتی تەندروستی عیراق، لەنوسراوێكدا ئەو هاووڵاتیانە دەست نیشان دەكات، كە دەكرێت ژەمی سێیەمی ڤاكسینی كۆرۆنا لەخۆیان بدەن.
لەنوسراوێكدا كە لەلایەن دكتۆر ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوبەری گشتی لەوەزارەتی تەندروستی عیراق دەركراوە، هاتووە:" بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێراو فراوانتری ڤایرۆسی كۆرۆناو لەسەر راسپاردەی وەزیری تەندروستی عیراق، و كۆبونەوە لەگەڵ لیژنەی باڵا، چەند بڕیارێك دەركرا".
رونیشكراوەتەوە:"  ئەو هاووڵاتیانەی كە بەرگریان لاوازەو نەخۆشی درێژ خایەن و زگماكیان هەیە و ئەوانەشی كەتەمەنیان لەسەروی 60 ساڵانەوەیە  دەبێت ژەمی سێیەمی ڤاكسی كۆرۆنا وەربگرن". 
رونیشكراوەتەوە:"  دەتوانرێت هەر ژەمێكی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كەلەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانیەوە رەزەمەندی لەسەر دراوە بەكاربهێنرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو:"  ئەوانەی كە ژەمی یەكەمی ڤاكسینی ئیسترازینكایان وەرگرتووە، لەئەگەری نەبوونی كاریگەری لەسەر سیستمی بەرگری جەستە، دەتوانم لەژەمی دووەم و  ڤاكسینی " فایزەر- بایونتك" بەكار بهێنن.
PUKmedia راگەیەنراو  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket