riklam

ته‌ئكید له‌تێپه‌ڕاندنی كێشه‌كان به‌ رێگه‌ی دایالۆگ كرایه‌وه‌

عیراق 07:40 PM - 2021-11-30

د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30 تشرینی دووه‌می 2021 پێشوازیكرد له‌ عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و له‌ باره‌ی بارودۆخی گشتی و پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی وڵات گفتوگۆیانكرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌ پێویستی به‌ھێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات و پاراستنی ئارامی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پشتیوانیكردنی له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ ریشه‌كێشكردنی پاشماوه‌كانی داعشی تیرۆرست و كاركردن له‌ پێناو سازان و یه‌كخستنی یه‌كریزی نیشتمانی و دیالۆگ و به‌یه‌كگه‌یشتن و تێپه‌ڕاندنی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی و سه‌رخستنی رێگه‌چاره‌ی نیشتمانی و ده‌ستووری به‌ جۆرێك به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی وڵات بپارێزێت.

هه‌روه‌ها دووپاتكرایه‌وه‌ له‌ پاراستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و چاره‌سه‌ركردن و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی تانه‌ و سكاڵاكان له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌پێی یاسا و له‌ رێگه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ری تایبه‌تمه‌ند به‌ شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌ر و پیشه‌ییانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌ یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی رێگه‌ خۆشبكات به‌ ئاڕاسته‌ی دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكومه‌تێك كه‌ داوا ره‌واكانی خه‌ڵك بۆ ژیانێكی باشتر بھێنیته‌دی.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket