riklam

خاتوو شاناز په‌رۆشی بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك دووپاتده‌كاته‌وه‌

ی ن ک 06:30 PM - 2021-11-30

له‌دوودیداری جیادا، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 30ی 11ی 2021، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی ١ی رێكخستنی سلێمانی (ی.ن.ك) په‌رۆشی خۆی بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ و له‌میانی پێشوازیكردنی له‌ستافی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونیی شه‌هید سه‌لاحی موهه‌ندیس، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند؛ به‌ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین كه‌ هاوكاربین له‌و هه‌وڵانه‌دا كه‌ ده‌گیرێنه‌به‌ر بۆ خزمه‌تكردن به‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، وتیشی له‌ڕووانگه‌ی خه‌مخۆریمان و وه‌ك هه‌وڵێكی مرۆیی توانیمان هاوكاربین له‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا كه‌ چاره‌سه‌ر و راهێنانه‌وه‌ بۆ توشبووانی نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌ درێژخایه‌نه‌كان ده‌كات.

له‌به‌رامبه‌ردا زانا سه‌یده‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونیی شه‌ھید سه‌ڵاحی موھه‌ندیس سوپاسی هه‌وڵ و پشتیوانییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی كرد و به‌خه‌مخۆری هه‌میشه‌یی هاوڵاتیان و كه‌رتی ته‌ندروستی وه‌سفكرد و هیوای خواست به‌رده‌وام بێت له‌كاره‌ خێرخوازییه‌كانی. 

هاوكات خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشییه‌ خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌پای پشتیوانی كردن و هاوكاریكردنیان له‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونیی شه‌هید سه‌لاحی موهه‌ندیس-دا. 

هه‌ر ئه‌مڕۆ و له‌دیدارێكی جیادا، سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی ١ی رێكخستنی سلێمانی (ی.ن.ك) چاویكه‌وت به‌وه‌فدێكی رێكخراوی رۆشنایی دڵ.

له‌و دیداره‌دا كه‌له‌باره‌گای مه‌ڵبه‌ند به‌رێوه‌چوو، رێكخراوه‌كه‌ خه‌ڵاتی رێزلێنان و سوپاسگوزاری خۆیان و ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌یان پێشكه‌شی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كرد بۆ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وام و هاوكارییه‌كانی بۆ رێكخراوی رۆشنایی دڵ و خزمه‌تكردن به‌نابینایان به‌گشتی.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket