riklam

كۆمسیۆن ناوی قه‌واره‌ براوه‌كان و ژماره‌ی كورسییه‌كانیان بڵاوده‌كاته‌وه‌

عیراق 06:23 PM - 2021-11-30

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30ی 11ی 2021 ناوی قه‌واره‌ سیاسییه‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی بڵاوكرده‌وه‌.

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ PUKmedia به‌دواداچوونی بۆ كردووه‌، راشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ئه‌مڕۆ كۆمسیۆن بڵاویكردۆته‌وه‌، فراكسیۆنی سه‌درییه‌كان 73 كورسییان به‌ده‌ستهێناوه‌، دوای ئه‌و هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم (37) كورسی، فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا (33)كورسی، پارتی دیموكراتی كوردستان 31 كورسی، هاوپه‌مانی كوردستان (17)كورسی، هاوپه‌یمانی عه‌زم (14)كورسی.

هه‌روه‌ها هاوپه‌مانی فه‌تح (17)كورسی و ئیشراقه‌ كانون (6)كورسی، هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تیش (4)كورسییان به‌ده‌ستهێناوه‌، دوای ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له‌ هاوپه‌یمانی عه‌قدی نیشتمانیی (4)كورسی، هاوپه‌یمانی جووڵانه‌وه‌ی یه‌كلایكردنه‌وه‌ بۆ چاكسازیی (3)كورسی، جووڵانه‌وه‌ی بابلیون (4)كورسی، هاوپه‌یمانی جه‌ماوه‌ر ناسنامه‌مانه‌ (3)كورسی، به‌ره‌ی توركمانیی بۆ عیراق (1)كورسی، جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ (9)كورسی، جووڵانه‌وه‌ی ئیمتیداد (9)كورسی، هاوپه‌یمانی ته‌ێمیم (5)كورسی.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و پارته‌ سیاسییانه‌شی یه‌ك كورسی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێناوه‌ بریتی بووه‌ له‌ (16)پارتی سیاسی، ژماره‌ی كورسی كاندیده‌ سه‌ربه‌خۆكانیش بریتی بووه‌ له‌ (43)كورسی، 38 كاندیدیان پیاو بوون و 5 كاندیده‌كه‌ی تریش ژن بوون.

هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ دادوه‌ر جه‌لیل عه‌دنان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران جه‌ختیكربوه‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌ی دادوه‌ری بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی سه‌رجه‌م تانه‌كان هێناوه‌.

جه‌لیل عه‌دنان له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی تایبه‌ت به‌راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق كه‌ PUKmedia به‌دواداچوونی بۆ كردبوو، راشیگه‌یاند: ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی تانه‌كان هێناو روونیشی كرده‌وه‌، به‌گوێره‌ی یاسا پابه‌ند بووین به‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان.

راشیگه‌یاند: تانه‌كان گۆڕانكاریی له‌كورسییه‌كانی پارێزگاكانی به‌غداو نه‌ینه‌واو هه‌ولێرو كه‌ركوك و به‌سڕه‌ دروستكردووه‌و روونیشی كرده‌وه‌، كۆی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له‌ 22 ملیۆن زیاتر بووه‌، وتیشی: سه‌رجه‌م ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیانداوه‌ زیاتر له‌ 9 ملیۆن ده‌نگده‌ر بووه‌.

 

PUKmedia راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket