riklam

كازمی بانگهێشتنامه‌یه‌كی له‌ سه‌رۆكی روسیاوه‌ پێده‌گات

عیراق 06:21 PM - 2021-11-30

مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدڕاڵ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30- 11-2021، بانگهێشتنامه‌یه‌كی بۆ سه‌ردانی روسیا پێده‌گات.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێك كه‌ نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڵاویكردۆته‌وه‌ تێیدا هاتووشه‌: مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ ئه‌مڕۆ پێشوازی له‌میخائیل بۆگدانۆف نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی روسیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوین و وڵاتانی ئه‌فریقیا بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا كرد.

راشیگه‌یاند: له‌میانی دیداره‌كه‌دا تاوتوێی كۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و روسیاو شێوازه‌كانی په‌ره‌دان پێیان كران كه‌ له‌ به‌رژوه‌ندی هه‌ردوو وڵاتدا بێت، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی هاوكاری نێوان هه‌ر دووڵات له‌بواره‌كانی سه‌ربازی و ئه‌منیی و شه‌ڕی دژ به‌تیرۆرو راوه‌دوونانی پاشماوه‌كانی تیرۆرستانی داعش، هه‌روه‌ها باسیشیان له‌بارودۆخی سوریا كردووه‌و رۆڵی عیراق له‌پێناو هێمنكردنه‌وه‌و به‌هێزكردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌.

لای خۆیه‌وه‌ كازمی جه‌ختی له‌گرنگی رۆڵی مێژوویی روسیا له‌ناوچه‌كه‌ كردووه‌و په‌رۆشی عیراق له‌هاوكاری زیاتر له‌گه‌ڵ كۆماری روسیای فیدڕاڵ له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی سیاسی و ئابووری و فراوانكردنی كاری كۆمپانیا روسییه‌كان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی وه‌ه‌به‌رهێنان و زاڵبوون به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م به‌شداریكردنیان له‌به‌هێزكردنی ئابووری عیراق.

لای خۆشیه‌وه‌، بۆگدانۆف جارێكی تر بانگهێشتنامه‌ی سه‌رۆكی روسیای ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد بۆ سه‌ردانی مۆسكۆ.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket