riklam

وه‌زاره‌تی دارایی خه‌رجی خوێندنی باڵا ره‌تده‌كاته‌وه‌

کوردستان 10:33 AM - 2021-11-30

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ خه‌رجی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌...

سه‌باره‌ت به‌ خه‌رجییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ‎له‌ ١/١/٢٠٢١ تاوه‌كو ٢٤/١١/٢٠٢١ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ٣٦٩ نوسراوی وه‌زاره‌تی  خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی دراوه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی ١٤ملیار و ٢٦٢ ملێون و ٩١١ هه‌زار و ٢٤٠ دیناره‌. ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ تاوه‌كو ١٥/١٢/٢٠٢١ زیاتر ده‌بێت.
‎له‌ هه‌مان به‌رواریش ١٨٣نوسراویان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی لای خواره‌وه‌-
‎١-هه‌ندێك نوسراو پێچه‌وانه‌ی ڕێنمایی دارایی بووه‌.
‎٢-هه‌ندێك له‌و نوسراوانه‌ كه‌موكوڕیان هه‌بووه‌ و وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌.
‎٣- به‌ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی دارایی هه‌رێم به‌ رێنمایی(٥٠) پاڵپشت به‌ بریاری ١٤ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌تكراونه‌ته‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket