riklam

مه‌خموور.. جوتیاران ناتوانن سود له‌ زه‌وییه‌كانیان وه‌ربگرن

کوردستان 07:09 PM - 2021-11-29

به‌رده‌وامبوونی ره‌وشی ئێستای ناوچه‌ دابڕاوه‌كان و چاره‌سه‌رنه‌كرنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، جگه‌ له‌ كێشه‌ی ئه‌منی و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستان، جوتیارانی ئه‌و ناوچانه‌ به‌تایبه‌تی له‌ سنووری قه‌زای مه‌خموور زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌من و زۆربه‌یان ناتوانن سوود له‌ زه‌وییه‌كانیان وه‌ربگرن.

غازی فه‌یسه‌ڵ كارگێری مه‌ڵبه‌ندی قه‌ره‌چوخی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان. به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سن،وری قه‌زای مه‌خموور و ناوچه‌كانی قه‌راج و كه‌ندێناوه‌ به‌یه‌كێك له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناوچه‌ی كشتوكاڵی له‌ كوردستان و عیراق داده‌نرێت، به‌تایبه‌تی بۆ به‌رهه‌مه‌كانی گه‌نم و جۆ، كه‌چی جوتیارانی ئه‌و سنووره‌ ناتوانن سوود له‌و زه‌ویه‌ به‌ پیته‌یان وه‌ربگرن.

وتیشی: هۆكاری سود وه‌رنه‌گرتنی جوتیاران له‌ زه‌وییه‌كانیان بۆ ره‌وشی ئه‌منی و ئه‌و بارودۆخه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌ویش هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستان و خواستی به‌شێك له‌هێزه‌ عیراقییه‌كانه‌ بۆ دووباره‌ ته‌عریبكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌.

كارگێره‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی قه‌ره‌چوخ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئێستا كه‌ وه‌رزی پایزه‌ و كاتی كێڵانی زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانه‌ بۆ چاندنی گه‌نم و جۆ، كه‌چی به‌شێكی زۆری جوتیارانی سنووری مه‌خموور و قه‌راج نه‌یانتوانیوه‌ ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌ن، چونكه‌ له‌ سه‌لامه‌تی خۆیان دڵنیانین ، هاوكات هێزه‌كانی ناوچه‌كه‌ وه‌كو پێویست كاریان بۆ پاراستنیان نه‌كردووه‌.

غازی فه‌یسه‌ڵ پێشیوابوو، مانه‌وه‌ی ره‌وشی جوتیاران و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و به‌ده‌نگه‌وه‌ نه‌هاتنی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا،  كاریگه‌ری له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌بێت و مه‌ترسی چوڵبوونیان لێده‌كرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ دووساڵه‌ وشكه‌ساڵییه‌و زیانی زیاتر به‌ جوتیاران كه‌وتووه‌.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket