riklam

خورمال..دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبێت

کوردستان 03:09 PM - 2021-11-29

پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەسەرهاوڵاتیانی ناحیەی خورماڵ بەردەوامەو دوای تەواوبونی ناوچە شاخاوییەکان دابەشکردنی نەوت لە ناوشار دەستپیدەکات.

لەئێستادا 47 گوندی سنوری ئیدارەی ناحیەی خورماڵ نەوتیان وەرگرتووەو بڕی 200 لیتردەدرێتە هەرماڵێک بەنرخی 55 هەزار.

پێشەوا حەیدەر سەرۆکی لیژنەی سوتەمەنی قایمقامیەتی هەڵبجە بە PUKmedia ی وت: سنوری هەورامان بەگشتی نەوتیان وەرگرتوەو ئەمڕۆش گوندەکانی سنوری ئیدارەی خورماڵ کە ناوچەی شاخاوین کۆتای دێن وپاشان دەست بە دابەشکردنی نەوت لە ناوشار دەکرێت.

PUKmedia هەورامان جەلال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket