}

ته‌ندروستی عیراق: هاووڵاتیان په‌له‌ بكه‌ن له‌وه‌رگرتنی ڤاكسین

عیراق 03:02 PM - 2021-11-29

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات،په‌له‌ بكه‌ن له‌ وه‌رگرتنی‌ ڤاكسین و پابه‌ندی‌ بڕیار و راسپارده‌كانی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ ته‌ندروستی‌ و سه‌لامه‌تی‌ نیشتمانی‌ بن، هه‌روه‌ها داوایكردووه‌ ده‌مامك ببه‌ستن و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌ په‌یره‌وبكه‌ن و نه‌چنه‌ شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كان.

ته‌ندروستی‌ عیراق داواشی له‌ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ حكومی‌ و ئه‌هلییه‌كان كردووه‌ رێنماییه‌كانی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ ته‌ندروستی‌ و سه‌لامه‌تی‌ نیشتمانی‌ جێبه‌جێبكه‌ن و رێگا نه‌درێت به‌ هیچ كارمه‌ند و هاووڵاتییه‌ك بچنه‌ فه‌رمانگه‌كانه‌وه‌، تا به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ دوو ژه‌می‌ ڤاكسین یان پشكنینی‌ نوێی‌ كۆرۆنا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

هاوكات هانی‌ سه‌رجه‌م زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندنیداوه‌ ، هاوكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ بن له‌جێبه‌جێكردنی‌ راسپارده‌كانی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ ته‌ندروستی‌ و سه‌لامه‌تی‌ نیشتمانی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌وام بكرێت و ته‌ندروستی‌ خوێندكاران و مامۆستایان پارێزراو بێت، ئه‌م ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌ی ته‌ندروستی عیراق دوای ئه‌وه‌هات، كه‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌ نوێكه‌ی كۆرۆنا ناسراو به‌ "ئۆمیكرۆن".

PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket