}

شایسته‌ داراییه‌كانی 3 مانگی مامۆستایانی وانه‌بێژ خه‌رج ده‌كرێت

کوردستان 01:51 PM - 2021-11-29

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕ‌ه‌زامه‌ندی له‌سه‌رخه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژ بۆ مانگه‌كانی 4، 5، 6 ی ئه‌مساڵ ده‌ربڕ‌ی. 

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕ‌ه‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو بۆ مانگه‌كانی (٦،٥،٤ ی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی) به‌ یه‌ك بڕ‌ بۆ هه‌ر سێ مانگ.

پاره‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:

یه‌كه‌م: هه‌ڵگرانی بڕ‌وانامه‌ی به‌كالۆریۆس و سه‌رووی به‌كالۆریۆس بڕ‌ی ٥٥٠ هه‌زار دینار.

دووه‌م: هه‌ڵگرانی بڕ‌وانامه‌ی دبلۆم بڕ‌ی ٤٥٠ هه‌زار دینار.

PUKmedia  فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket