}

به‌دواداچوونی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان له‌باره‌ی خۆپیشاندانی خوێندكاران ده‌خرێته‌ڕوو

کوردستان 01:18 PM - 2021-11-29

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 1-12-2021 په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ بۆ پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌كات و له‌ سه‌ر پڕۆژه‌یاسایه‌كی دیكه‌ش ده‌نگدان ده‌كات.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هاتووه‌ كه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا  به‌دواداچوونی هه‌ردوو لیژنه‌ی (ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان) و لیژنه‌ی (په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی)، سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانی خوێندكاران ده‌خرێته‌ڕوو. 

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (٩)ی ئاساییی خولی پایزه ڕۆژی ٢٠٢١/١٢/١
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (٢٠) و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (٥٢) و مادده‌كانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (٩)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی سێیه‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٢١/١٢/١ به‌م شێوه‌یه بێت:

یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای (كۆمپانیا ئه‌منییه‌ تایبه‌ته‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووه‌م: خستنه‌ڕووی به‌دواداچوونی هه‌ردوو لیژنه‌ی (ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان) و لیژنه‌ی (په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی)، سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانی خوێندكاران.

سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (سه‌رپه‌رشتیكردنی پڕۆژه‌كانی كشتوكاڵی له‌ هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket