riklam

ئێران.. لەگەڵ ئەمریكا گفتوگۆی دوو قۆڵی ناكەین

جیهان 01:05 PM - 2021-11-29

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: لەگەڵ ئەمریكا گفتوگۆی دوو قۆڵی ناكەین و بە ئیرادەیەكی جدییەوە بۆ گفتوگۆكانی نەمسا چووین.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەكۆنفرانسی هەفتانەی خۆیدا لەگەڵ كەناڵەكانی ڕایگەیاندن ڕایگەیاند: تاران گفتوگۆی دوو قۆڵی لەگەڵ واشنتۆن ناكات و وەفدی وڵاتەكەی بە ئیرادەیەكی جدی بۆ دانوستانەكانی ڤییەننا چووە.

خەتیب زادە: ئەمریكا دژی دانوستان و ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەیە و هەندێك لە وڵاتانی ئەوروپاییش لە دانوستانەكان زۆر جدی نین و هەندێك وڵات بەدوای زەمینەخۆشكردندان بۆ ئەوەی دانوستانەكان دوا كەوێت. 

سەبارەت بە عیراقیش وتی: ئێران خوازیاری ئاشتی و ئارامیی و سەقامگیری عیراقە و لەوبارەیەوە لە هیچ كۆمەكێك درێغی ناكات. 

PUKmedia ئاژانسەكانی ئێران 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket