riklam

پلەی نزیكەی هەشت هەزار پێشمەرگە بەرزدەكرێنەوە

کوردستان 01:03 PM - 2021-11-29

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، 7832 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواكانی پێشمەرگە لەخشتەی نەورۆزی 2021دا پلەكانیان بەرزكرایەوە.

لەراگەیەنراوێكدا وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: پاڵپشت بە ماددەی چواردە  لەسیستمی ژمارە (6) ساڵی (2011)  پەیڕەوی ( نیزامی) راژەو خانەنیشینی پێشمەرگە تایبەت بە یاسای ژمارە (38) ی ساڵی 2007 ئاماژە بەفەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی گشتی ژمارە 6033  تایبەت بە بەرزكردنەوەی پلەی كارمەندان، بەفەرمانی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، بڕیاردرا بە:-

پلە بەرزكردنەوەی پلەی (7832) پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواكانی پێشمەرگە لەخشتەی نەورۆزی 2021).

ئەوەشخراوەتەڕوو: كە بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی كارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە تایبەت بەراگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە، بە فەرمانی بەڕێز وەزیری پێشمەرگە 7832 پلەدار و كارمەند پلەی بەرزكرایەوە، كە بەسەر دوو لیستدا دابەشكراوەو لیستی یەكەم،  7777 و لیستی دووەمیش 55 پلەدار و پێشمەرگەیە وتیشی: لەئێستادا تەواوی ئەو كارمەند و پێشمەرگانە بەپێی خزمەتی سەربازی و بڕوانامەكانیان دابەشكراوە بەسەر هەردوو لیستدا.

ئاماژە بەوەشدراوە: لەدوای پلە بەرزكردنەوەی كارمەندان و پێشمەرگە، ئامادەكارییەكانی خشتەی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانیش لە قۆناغی كۆتاییدا و بڕیاریشە بەم نزیكانە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بكرێت.

‎PUKmedia  راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket