riklam

رێگاكانی گەیشتن بە ئەوروپا بەڕووی كۆچبەراندا دادەخرێن

جیهان 12:39 PM - 2021-11-29

سەرجەم ئەو رێگایانەی كە قاچاخچییەكان و كۆچبەران بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بەكاریان دەهێنا داخران و یەكێتی ئەوروپاش فڕۆكە بۆ چاودێریكردنی نۆكەندی ئینگلیز دابیندەكات.

لە كۆبوونەوەیەكدا كە بۆ قەیرانی كۆچبەران لە بەندەری كالایس لە فەڕەنسا بەڕێوەچوو، لێپرسراوانی كۆچبەرانی ئەوروپا بڕیاریاندا كاربكەن لە دژی تۆڕەكانی قاچاغچی كۆچبەران و بازرگانی بەلەمەكان و تەواوی ئەو رێگایانەی كۆچبەران بەكاریاندەهێنن.

لای خۆشییەوە وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا رایگەیاند: لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە فڕۆكەیەك كە لەلایەن ئاژانسی سنووری یەكێتی ئەوروپاوە بەڕێوەدەبرێت یارمەتی فەرەنسا و بەلژیكا و هۆڵەندا دەدات چاودێری كەنارەكانیان بكەن بۆ باشتر ناساندنی تۆڕەكانی قاچاغ.

ئەوەش لەكاتێكدایە ماوەی چەند مانگێكە شەپۆلی كۆچبەران بۆ سنووری وڵاتانی ئەوروپا دەستیپێكردووە و بەوهۆیەشەوە چەندین كۆچبەر گیانیان لەدەستداوە، لە دواین رووداویشدا 27 كۆچبەر بەهۆی نقومبوونی بەلەمەكەیانەوە لە كەناراوەكانی فەرەنسا گیانیان لەدەستدا.

‎PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket