riklam

پەرلەمانتارێک: لەپێکهێنانی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق پەلەبکرێت

کوردستان 02:06 PM - 2021-11-28

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت بۆ دووبارەنەبونەوەی پەلاماری تیرۆرستان بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە  پێویستە پەلە بکرێت لە پێکهێنانی لیوا هاوبەشەکانی نێوان پێشمەرگەو سوپای عیراق، لەپێناوپڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەنێوان هەردولادا هەیە، و هۆشداریش دەدات لەوەی پلانێک بۆ کۆچکردنی کورد لەناوچە دابڕوان هەیە.

عەبدولناسڕ ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان  بە PUKmedia ی راگەیاند: بۆ دووبارە نەبوونەوەی رووداوەکەی شەوی رابردوو و دانانی سنورێک بۆ کارە تیرۆرستیەکانی داعش داوا لەهەردوو حکومەتی عیراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین  پەلە بکەن لە رێکخستنەوەی لیوا هاوبەشەکان و زیاتر گرنگی بدرێت بە هەماهەنگی لیژنەی ئەمنی هاوبەش لەنێوان هەردوولا.

وتیشی:  هەروەها پێویستە هێزەکانی ئەو سنورە زیاتر خۆیان رێکبخەنەوە تاکو بۆشایی ئەمنی لەسەرجەم هێلەکانی رووبەڕووبوونەوە پڕ بکەنەوە، رێگا نەدەن  تیرۆریستانی داعش زەفەربهێنن و ئەم رووداوە نەخوازراوانە دووبارە نەبنەوە.

ئەندامەکەی پەرلەمانی ئاماژەی بەوەشکرد:جگە لەهەوڵەکانی تیرۆرستانی داعش، بەشێک لە هێزەکان و عەرەبەهاردەکانی ئەو سنورە کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کورد لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، بۆیە زۆرجار ریگا بۆ پەلاماری تیرۆرستی لەوجۆرە خۆش دەکەن و  ترس و دڵە راوکێ دروست دەکەن.

 پێشیوابوو: جگە لە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عیراق، پێویستە پێشمەرگە کاری زیستر بکست بۆ رێکخستنەوەی هتزەکانی خۆی و دابینکردنی پێویستیەکانی، هەروەها دەبێت پێشمەرگە ی سەنگەرەکان هۆشیاربکرێتەوە و رێگانەدەن بەهەمان بەرنامە و پیلانی پێشوو پەلاماربدرێن و بەوجۆرە شەهیدیان بکەن.   

جێی ئاماژەیە شەوی رابردوو جارێکی تر چەکدارانی داعش لە ناوچەی تەپی تەڵان لە سنووری کوڵەجۆ هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، لەکاتی بەهاناوەچوونی پێشمەرگەکان، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە بەناوی(ئیبراهیم بارام - ئیسماعیل محەممەد -ئاراس سەمین -ئەمین حوسێن-نەبەرد سەعید) شەهیدبوون و چواری دیکەش برینداربوون.

PUKmedia  تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket