riklam

رووداوی هاتوچۆ.. چه‌ند كه‌سێك گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن

کوردستان 01:49 PM - 2021-11-28

به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه‌ له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر- كه‌ركوك چه‌ند هاووڵاتیه‌ك گیانیانیانله‌ده‌ستداو ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.

فازل حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بۆ PUKmedia وتی: هەرچەندە ئەو رووداوە لە سنووری پارێزگای هەولێر نییە و لە نزیك كەركوكە بەڵام، بەپێی زانیارییەكانمان لە رووداوەكەدا زیاتر لە چوار كەس گیانیانلەدەستداوە و ژمارەیەك هاووڵاتی دیكەش بریندارن.

هەر لەوبارەیەوە پەیامنیبَرمان رایگەیاند: رووداوەكە لەنزیك پردێ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی كیا و تاكسیدا روویداوە و تاكسییەكە بە تەواوی سەرنشینەكانییەوە سووتاوە بەڵام، تا ئێستا دیارنییە كە چەند سەرنشینی تێدا بووە.

پەیامنێرمان ئەوەشی خستەڕوو: لەناو قوربانییەكان و شوێنەواری رووداوەكەدا تەرمی ژن و كەلوپەلی منداڵی تێدایە.

 PUKmedia ‎  بیلال بارزان



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket