جیهان له‌به‌رده‌م ئۆمیكرۆن دا
جیهان 12:54 PM - 2021-11-28
رۆژی هه‌ینی 26ی تشرینی دووه‌می 2021، رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی به ره‌سمی جۆره گۆڕاوه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای ناونا "ئۆمیكرۆن" و به‌جۆرێكی "مایه‌ی نیگه‌رانی" وه‌سفی كرد.
چونكه 32 جار گۆڕانكاری و بازدانی بۆماوه‌یی له به‌رگه پرۆتێنه‌كه‌ی spike protein ڕوویداوه، به‌جۆرێك هێلی به‌رگری له‌ش و خانه‌كان به‌زه‌حمه‌ت ده‌یناسێته‌وه‌و 500 جار خێراتر ده‌گوازرێته‌وه له‌چاو كۆرۆنا ره‌سه‌نه‌كه.
بۆ یه‌كه‌مجار له 24ی ئه‌م مانگه له باشووری ئه‌فریقیا ڤایرۆسه نوێیه‌كه راگه‌یاندرا كه‌له كۆماری بۆتسوانا دۆزرایه‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه له به‌ریتانیا و ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا و ئیسرائیل له‌و جۆره‌یان تۆمار كرد.
به‌پێی سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كان، هێشتا دیار نییه ڤاكسینی به‌كارهێنراوی كۆرۆنا كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و جۆره یان نا، به‌ڵام كۆمپانیای فایزه‌ر ڕایگه‌یاندوه كه له‌ماوه‌ی دوو سێ هه‌فته ده‌توانن گۆڕانكاری له‌و ڤاكسینه بكه‌ن كه كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌ی كۆرۆناش.
ساڵی نوێ به ئۆمیكرۆن-ه‌وه
له سه‌روبه‌ندی كرسیمس و سه‌ری ساڵی زایینی، دووژمنێكی نوێ هه‌ڕه‌شه له‌جیهان ده‌كات، ئه‌ویش ڤایرۆسی گۆڕاوی نوێی كۆرۆنایه كه به ئۆمیكرۆن ده‌ناسرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا 61 كه‌س له هۆتێلێكی ئه‌مستردام له هۆڵه‌ندا كه‌ره‌نتین كراون، له‌كاتێكدا نازانرێت ئه‌و ڤایرۆسه‌ی كه تووشی بوون كام جۆره‌یه، هه‌روه‌ها هۆڵه‌نداش قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆی نیوه‌چڵی له ترسی كۆرۆنا گۆڕاوه نوێیه‌كه راگه‌یاند.
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌په‌له هاته سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن و وتی: هه‌ركه‌سێك گومانی به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ تووشبوویه‌كی گۆڕاوه نوێكه هه‌بێت، 10 رۆژ كه‌ره‌نتین ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ چه‌ندین رێكاری دیكه.
به‌وته‌ی زانا به‌ریتانییه‌كان، ئۆمیكرۆن زۆر خێرا بڵاوده‌بێته‌وه، ده‌توانێت له‌نێوان دوو كه‌س بگوازرێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ردوو قورچكی ڤاكسینیشیان وه‌رگرتبێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌شڵێت، "خه‌ڵك له گه‌شتكردن بۆ به‌ریتانیا ناوه‌ستێنین. ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌وه بكه‌مه‌وه، كه رێگری له گه‌شتی خه‌ڵك ناكه‌ین، به‌ڵام داواده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك دێته به‌ریتانیا، دره‌نگانی دووه‌م رۆژی دوای گه‌یشتنی، پشكنینی PCR بكات، خۆی كه‌ره‌نتین بكات تا پشكنینه‌كه‌ی به نێگه‌تیڤ بۆ دێته‌وه."
له ئه‌ڵمانیا زانا و ڤایرۆسناسان گه‌شبینترن. له‌كاتێكدا هێشتا زۆر له‌سه‌ر گۆڕاوه نوێیه‌كه نازانرێت، ڤایرۆسناسێك له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستیی وڵاته‌كه‌یدا كۆبووه‌ته‌وه‌و دڵنیایی ده‌دات كه ڤاكسین به‌رگریی له دژی ئۆمیكرۆن دروستده‌كات.
لیف ئیریك ساندێر، ڤایرۆسناس له نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی خێرخوازی له به‌رلین ده‌ڵێت، "به‌هۆی خانه‌ی به‌رگرییه‌وه، من زۆر گه‌شبینم كه به‌رگریمان هێشتا چالاكه، بۆ گۆڕاوی نوێی ئۆمیكرۆن و گۆڕاوی ده‌لتاش هه‌ر وایه.. بۆیه گه‌شبینین سه‌باره‌ت به‌و گۆڕاوه‌وه له خاڵی سفر ده‌ستپێناكه‌ینه‌وه. ئێمه ده‌توانین به‌هۆی قورچكی به‌هێزكه‌ره‌وه به‌رگریی زۆر به‌هێزبكه‌ین، تاوه‌كو بیگه‌یێنینه سه‌رووی به‌رگریی بنچینه‌یی. بۆیه ده‌توانین شه‌ڕی گۆڕاوه نوێكان بكه‌ین."
جهانزبێرگ له ئه‌فریقیای باشوور سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی گۆڕاوه نوێیه‌كه‌یه، چه‌ندین وڵات له ترسی گۆڕاوه‌كه قه‌ده‌خه‌ی گه‌شتكردنیان بۆ ئه‌فریقیای باشوور راگه‌یاندووه، ئه‌مه به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ی توڕه‌كردووه ده‌ڵێن، له بری چه‌پڵه‌ڕێزانمان بكه‌ن كه زوو دركمان به ڤایرۆسه‌كه كردووه، سزامان ده‌ده‌ن.
له ته‌واوی ئه‌فریقیا ته‌نیا 7٪ی خه‌ڵك هه‌ردوو قورچكی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه. ئاندیل رادیبی، خوێندكارێكی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌یه و ده‌ڵێت، "سه‌باره‌ت به خۆكوتان، من ده‌ڵێم ئه‌وه بژارده‌ی هه‌ر تاكه كه‌سێكه ڤاكسین وه‌رگرێت یان نا، بۆ ئه‌وه‌ی وریای خۆیان بن، پێویسته خه‌ڵك ڤاكسین وه‌رگرن. چونكه له سه‌رده‌مێكی زۆر ترسناك ده‌ژین".
كۆرۆنای گۆڕاوی نوێ تاوه‌كو ئێستا له چه‌ندین وڵات بڵاوبووه‌ته‌وه، له‌ناویاندا له به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، به‌لجیكا، ئیتاڵیا، چیك، بۆتسوانا، هۆنكۆنگ و ئیسرائیل، تاوه‌كو ئێستا چه‌كی به‌رده‌ستی وڵاتان له دژی ئه‌م كۆرۆنا گۆڕاوه به‌هێزكردنی به‌رگریی له‌شه له رێگه‌ی وه‌رگرتنی قورچكی سێیه‌می ڤاكسین كه ئه‌مه‌ش ته‌نیا له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان جێبه‌جێده‌كرێت.
ئۆمیكرۆن گه‌یشته ئیتاڵیا
له‌دوای هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیاش یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوونی به كۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیكرۆن تۆمار كرد كه توشبووه‌كه پێشتر له مۆزه‌مبیق بووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیتاڵیا رایگه‌یاند: له نه‌خۆشخانه‌ی ساكۆ له شاری میلان، یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوونیان به كۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیكرۆن تۆمار كرد كه توشبووه‌كه پێشتر له‌مۆزه‌مبیق بووه و له‌ئێستادا ته‌ندروستی جێگیره و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یدا خراونه‌ته ژێر چاودێری وردی پزیشكییه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیتاڵیا راشیگه‌یاندووه: له رێگه‌ی تاقیگه‌ی مایكرۆبایۆلۆجی و زانستی ڤایرۆسناسییه‌وه حاڵه‌ته‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
رۆژی شه‌ممه 27-11-2021، له هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا توشبووی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن تۆماركراو له‌ئێستاشدا رێكاری توندی خۆپارێزیان به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گیرێته‌به‌ر كه له‌وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌فریقاوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئیسرائیل وه‌ك یه‌كه‌م وڵات، سنووره‌كانی به‌رووی جیهاندا داخستووه.
به‌پێی ئه‌و زانیاری و هه‌واڵانه‌ی چه‌ند ئاژانسێكی جیهانیی له‌سه‌ر زاری ئه‌و دكتۆره‌كان بڵاویان كردۆته‌وه كه یه‌كه‌م كه‌س بووه له (باشووری ئه‌فریقیا) ڤایرۆسه نوێكه‌ی ئاشكرا كردوه، ئه‌م كۆرۆنا گۆڕاوه‌ی ئه‌مجاره نیشانه‌كانی بریتین له (هه‌ستكردن به هیلاكییه‌كی زۆر)، به‌ڵام هه‌ستی تام و بۆن له‌ده‌ست ناده‌یت و منداڵ و گه‌نج و پیر ده‌یگرێت، ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیشیان وه‌رگرتووه قابیلی ئه‌وه‌ن تووش ببن، چونكه به‌پێی وته‌ی دكتۆر (ئه‌نجیلیك كۆتزییه) له كۆی 20 نه‌خۆش 10 نه‌خۆشیان ڤاكسینیشیان وه‌رگرتووه‌و تووش بوون و هه‌موویان (هه‌ست به هیلاكییه‌كی زۆر) ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه یه‌ك منداڵی 6 ساڵان تووشبووه، دوو نیشانه‌ی زیاتره له گه‌وره‌كان (تا و لێدانی خێرایی دڵ)ی هه‌یه، به‌ڵام هه‌واڵه خۆشه‌كه ئه‌وه‌یه دكتۆره‌كه ده‌ڵێت نیشانه‌كانی زۆر قورسن، به‌ڵام زۆر خه‌ته‌ر نییه بۆ نه‌خۆش .
خۆپارێزی وڵاتان ده‌ستپێده‌كاته‌وه
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه نوێكه‌وه چه‌ند وڵاتێك خۆپارێزیان له‌دژی ڤایرۆسه‌كه ده‌ستپێكردوه‌ته‌وه‌و ئیسرائیلیش وه‌ك یه‌كه‌م وڵات گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ هه‌موو جیهان راگرت و به‌شێكی زۆر له وڵاتانی ئه‌وروپاش له‌دژی ڤایرۆسه‌كه خۆپارێزییه‌كانیان توندتر كرده‌وه.
عیراق ئاماده‌كاری ده‌كات
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی نوێی كۆرۆنا و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی.
ھه‌یسه‌م عه‌بیدی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی له وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ری ھاتنی شه‌پۆلی نوێ كۆرۆنا بۆ عیراق له ھه‌ر كاتێكدا ھه‌یه‌و مه‌ترسییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی خوێندنگه و زانكۆكان زیاتر بووه.
وتیشی: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ھه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله و چه‌ندین ڕێكاری پێویست له نه‌خۆشخانه‌كان گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ كه‌ره‌نتینكردنی تووشبووان و دابینكردنی ڤاكسین.
ھه‌یسه‌م عه‌بیدی باسی له‌وه‌شكرد، ھێشتا ھیچ بڕیارێك سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی ھاتنی گه‌شتیارانی ئه‌و وڵاتانه نه‌دراوه كه ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا تیایاندا به‌رزبووه‌ته‌وه، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی ھاتووچۆش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی بالای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی ده‌بێت.
له‌هه‌رێم گه‌شتیاران كه‌ره‌نتین ده‌كرێن
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: تائێستا له‌عیراق و هه‌رێم هیچ حاڵه‌تێكی جۆره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا كه به ئۆمیكرۆن ناسراوه تۆمارنه‌كراوه، هۆشداریش ده‌درێت له‌وه‌ی كه به‌خێراتر له‌وانه‌ی پێشتر بڵاوده‌بێته‌وه‌و مه‌ترسیش زیاتر ده‌بێت، ده‌شڵێت: وه‌ك پێشتر له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌شتیاراندا رێكاری توند ده‌گیرێته‌به‌رو كه‌ره‌نتین ده‌كرێت.
د.ره‌هێڵ فه‌ره‌یدون بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی جۆری نوێی كۆرۆنا كه به (ئۆمیكرۆن) ناسراوه، به PUKmedia ی راگه‌یاند: بۆ روبه‌ڕووبنه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق به‌هاوكاری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) به‌شێوه‌ی یه‌ك تیم كارده‌كه‌ین و هۆشداریش ده‌درێت له‌جۆره نوێیه‌كه‌و ئه‌گه‌ری هه‌یه وه‌ك جۆره‌كانی تری كۆرۆنا له‌داهاتوودا تۆماربكرێت و بێته ناومانه‌وه، به‌ڵام تائێستا له‌عیراق و هه‌رێم هیچ حاڵه‌تێكی جۆره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه.
وتیشی: هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆناوه بابه‌تی كه‌ره‌نتینكردن هه‌بووه، بۆیه ئێستاش بۆ جۆره نوێیه‌كه به‌هه‌مان شێواز‌و میكانیزمی پێشوو ده‌بێت و هه‌ر گه‌شتیارێك له‌و وڵاتانه‌ی كه جۆره نوێیه‌كه‌ی تێدا تۆماركراوه بگه‌ڕێته‌وه كه‌ره‌نتین ده‌كرێت.
بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ده‌شڵێت: له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆناوه تائێستا كه له‌شه‌پۆلی سێیه‌مداین، هه‌موو جۆره‌كانی كۆرۆنا له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه هاتووه نه‌ك دراوسێ، بۆیه ئێستا جیاوازتره له‌سه‌ره‌تاو ئه‌زمونی زیاتر له‌باره‌ی كۆرۆناو روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌یه، بۆیه بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك رێوشوێتنی تایبه‌ت ده‌گیرێته‌به‌ر.
له‌باره‌ی مه‌ترسی جۆره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا، رایگه‌یاند: هه‌رجارێك ڤایرۆسه‌كه خۆی گۆڕیبێت، خێراتر بڵاوبوه‌ته‌وه‌و نیشانه‌ی نوێی هێناوه، بۆیه ئه‌م جۆره نوێیه‌ش به‌ته‌ئكید خێراتر ده‌بێت و نیشانه‌ی زیاتری ده‌بێت و مه‌ترسی زیاتر ده‌بێت و له‌ناو هاووڵاتیاندا خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه، چونكه له‌شه‌پۆلی سێیه‌مدا خێراتر بڵاوده‌بوویه‌وه، به‌ڵام كاتێك كه‌سێك توشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بوو ماوه‌ی مانه‌وه‌كه‌ی كه‌متر بوو، له‌شه‌پۆلی دووه‌مدا زیاتر بوو گه‌یشته 4 هه‌فته، به‌ڵام شه‌پۆلی یه‌كه‌م دوو هه‌فته بوو، بۆیه تائێستا نازانرێت جۆره نوێیه‌كه چه‌ند ده‌خایه‌نێت.
وتیشی: مه‌ترسیه‌كه له‌وه‌دایه هێشتا ئێمه شه‌پۆلی سێیه‌مان تێنه‌په‌ڕاندوه ئه‌مه ببێته شه‌پۆلی چواره‌م، به‌ڵام بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌كان تاكه چاره‌سه‌ر وه‌رگرتنی ڤاكسینه كه هاووڵاتیان وه‌ریبگرن.
د.ره‌هێڵ فه‌ره‌یدون راشیگه‌یاند: هیچ كێشه‌یه‌كی ڤاكسینمان نیه‌و بڕێكی زۆر هه‌یه، ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین هاووڵاتی وه‌ریبگرێت جگه له‌ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان بۆ پێدانی ڤاكسینن، 45 تیمی گه‌ڕۆكمان دروستكردوه‌و ته‌نانه‌ت دوێنێ له‌هه‌ڵه‌بجه چونه‌ته مزگه‌وته‌كان بۆ پێدانی ڤاكسین، ئه‌و ڤاكسینه‌شی بۆمان هاتوه 63%ی به‌كارهێنراوه، واته 37%ی ماوه‌و هه‌موو هه‌فته‌یه‌كیش به‌غدا به‌پێی گرێبه‌سته‌كانی له‌ده‌ره‌وه بۆی دێت و بۆ ئێمه‌ش ره‌وانه ده‌كرێت.
PUKmedia ئا/ دیار ستار
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27