riklam

لە رووداوێكی هاتووچۆدا خوێندكارێكی زانكۆ گیانیلەدەستدا

کوردستان 12:46 PM - 2021-11-28

لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە هەولێر خوێندكارێكی زانكۆ گیانیلەدەستدا و چوار خوێندكاری دیكەش بریندار بوون، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێریش دەڵێت، بەسەیركردنی پاشماوەی رووداوەكەدا دەزانیت خێرایی ئۆتۆمبێلەكە یەكجار زۆر بووە.

فازل حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەفەیسبوك رایگەیاند: سەعات 7:10 دەقیقەی ئەمڕۆ 28-11-2021، لەسەر رێگای هەولێر-خەبات لە سایدی هاتن بەرەو هەولێر، نیسان ئاڵتیمایەكی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی لەشوێن پێچێك كۆنترۆلی لەدەستدا و لەشەقام دەرچوو و لە بنگردێك وەستا، بەوهۆیەشەوە شوفێری ئۆتۆمبێلەكە كەخوێندكاری كۆلێژ بوو گیانیلەدەستدا.

راشیگەیاندووە:  هەر لە رووداوەكەدا چوار سەرنشین كە سەرجەمیان خوێندكار بوون و چوون بۆ زانكۆ، بریندار بوون.

ئەوەشی راگەیاندووە: بەهۆی رووداوەكەوە زیانێكی مادی زۆر كەوتووەتەوە، شوێنی رووداوەكە پێمان دەڵێن كەخێراییەكە یەكجار زۆر بووە.

PUKmedia ‎ تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket