}

پله‌ی گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه‌

کوردستان 11:50 AM - 2021-11-28

پێشبینی ده‌كرێت، سبه‌ی دووشه‌مه‌ 29-11-2021 بارسته‌ ھه‌وایه‌كی گه‌رم له‌ باكوری ئه‌فریقاوه‌ رووبكاته‌ عیراق و ناوچه‌كانی ھه‌رێم و ده‌بێته‌ ھۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌رێژه‌ی 2 تا 3 پله‌ی سیلیزی.

به‌رزترین پله‌كانی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت له‌سه‌نته‌ری پارێزگاكانی ھه‌رێم ( سلێمانی 21 پله‌ ، ھه‌ولێر 23 پله‌ ، دھۆك 21 پله‌ ، ھه‌ڵه‌بجه‌ 21 پله‌ ، كه‌ركوك 24 پله‌ ) له‌ناوچه‌كانی گه‌رمیان به‌رزده‌بێته‌وه‌ بۆ نێوان 26 تا 27 پله‌ له‌ سنوری ئیداره‌ی راپه‌رین له‌نێوان 21 بۆ 22 پله‌ ده‌بێت ، ئاسمانی ناوچه‌كه‌ ساماڵ ده‌بێت و خێرای با ئاسای بۆ مامناوه‌ند ئه‌بێت.

هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت، كاریگه‌ری ئه‌م بارسته‌ ھه‌وا گه‌رمه‌ دوو سبه‌ی سێشه‌مه‌ 30-11-2021  زیاتر ده‌بێت له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ و رۆژی چوارشه‌مه‌ 1-12-2021 كاریگه‌ریه‌كانی له‌ ئه‌نجامی ھاتنی شه‌پۆلێكی بارانبارین و بارسته‌ ھه‌وایه‌كی سارد ده‌كشێته‌وه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ و پله‌كانی گه‌رما ڕوو له‌نزمبوونه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ 

PUKmedia ئاژانسه‌كانی كه‌شوهه‌وا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket