}

قوباد تاڵه‌بانی: ده‌بێت فیكری تیرۆریستی بنبڕ بكرێت

کوردستان 11:35 AM - 2021-11-28

قوباد تاڵه‌‌بانی جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران په‌‌یامێكی به‌‌بۆنه‌‌ی شه‌‌ھیدبوونی پۆلێك له‌‌ پێشمه‌‌رگه‌‌ی قاره‌‌مان له‌‌كرده‌‌وه‌‌یه‌‌كی تیرۆریستیدا بڵاوكرده‌‌وه‌‌، ئه‌‌مه‌‌ش ده‌‌قه‌‌كه‌‌یه‌‌تی:

جارێكی تر چه‌ته‌كانی داعش په‌لامارێكی تری ترسنۆكانه‌یان كرده‌ سه‌ر ھێزه‌‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌سنوری كوڵه‌جۆ، به‌‌داخه‌‌وه‌‌، به‌هۆیه‌وه‌ پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان گیانی خۆیان به‌خشی و چونه‌ ریزی كاروانی پڕ له‌سه‌روه‌ری شه‌هیدان، به‌م بۆنه‌ غه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌‌ی كه‌سوكاریان ده‌كه‌م و هیوای زووچاكبونه‌وه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ برینداربووه‌كانیش ده‌خوازم. 

ئه‌م په‌لامارانه‌‌ ده‌یسه‌لمێنن كه‌هێشتا مه‌ترسی ئه‌و گروپه‌ تێرۆریستییه‌ هه‌ر ماوه‌‌، بۆیه‌ پێویسته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكه‌ن بۆ نه‌هێشتنی ئه‌‌و مه‌‌ترسییه‌‌ و دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش، ھه‌‌روه‌ھا جه‌‌ختده‌‌كه‌‌ینه‌‌وه‌‌ كه‌‌ زۆر پێویسته‌‌ كار له‌‌سه‌‌ر بنبڕكردنی فیكری تیرۆریستی بكرێت.

دروود بۆ گیانی پاكی ئه‌و پۆله‌ شه‌هیده‌ی شه‌وی رابردوو و هه‌موو شه‌هیدانی رێگای رزگاری و ئاوه‌دانی كوردستان.

قوباد تاڵه‌بانی 
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket