}

ئۆمیكرۆن گەیشتە ئیتاڵیا

جیهان 11:06 AM - 2021-11-28

لەدوای هەریەك لە بەریتانیا و ئەڵمانیا، ئیتاڵیاش یەكەم حاڵەتی توشبوونی بە كۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیكرۆن تۆمار كرد كە توشبووەكە پێشتر لە مۆزەمبیق بووە.

وەزارەتی تەندروستی ئیتاڵیا رایگەیاند: لە نەخۆشخانەی ساكۆ لە شاری میلان، یەكەم حاڵەتی توشبوونیان بە كۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیكرۆن تۆمار كرد كە توشبووەكە پێشتر لەمۆزەمبیق بووە و لەئێستادا تەندروستی جێگیرە و لەگەڵ ئەندامانی خێزانەكەیدا خراونەتە ژێر چاودێری وردی پزیشكییەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئیتاڵیا راشیگەیاندووە: لە رێگەی تاقیگەی مایكرۆبایۆلۆجی و زانستی ڤایرۆسناسییەوە حاڵەتەكەیان دۆزیوەتەوە.

دوێنێ شەممە 27-11-2021، لە هەریەك لە بەریتانیا و ئەڵمانیا توشبووی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن تۆماركرا و لەئێستاشدا رێكاری توندی خۆپارێزیان بەرامبەر ئەو كەسانە دەگیرێتەبەر كە لەوڵاتانی كیشوەری ئەفریقاوە دەگەڕێنەوە، هەر لەو چوارچێوەیەدا ئیسرائیل وەك یەكەم وڵات، سنوورەكانی بەرووی جیهاندا داخستووە.

PUKmedia ‎  رۆیتەرز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket