بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی: پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق پێویستیان به‌كاری پێكه‌وه‌یی زیاتره
کوردستان 10:56 AM - 2021-11-28
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌باره‌ی هێرشكردنی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كوڵه‌جۆ په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، جارێكی تر داواده‌كه‌ین دۆسیه‌ی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه به‌ھاوبه‌شی، به سیاسه‌ت و تێڕوانینێكی تره‌وه له‌پێناو سه‌قامگیریی، ئاسایش و ئارامی زیاتر به‌ڕێوه‌ببرێن.
ده‌قی په‌یامه‌كه...
شه‌وی رابردوو له ھه‌وڵێكی ترسنۆكانه‌ی دیكه‌ی تیرۆرستاندا، په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له سنووری كوڵه‌جۆی گه‌رمیان درا.
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه له ئه‌نجامی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه، پێنج پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان شه‌ھید بوون و چوار پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربوون.
وێڕای سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م په‌لاماره تیرۆریستییه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می قوڵی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی ئه‌و شه‌هیدانه‌مان ده‌كه‌ین، هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه له چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌لاماره تیرۆریستییانه بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی ھێزی پێشمه‌رگه، له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ر و دابڕێندراوه‌كانی ھه‌رێم ده‌ڕوانم. بۆ به‌رپه‌رچیدانه‌وه‌ی ئه‌م په‌لامارانه، پێویستی زیاترمان به‌پلان، به‌رنامه‌ی ھاوبه‌ش و ھه‌ماھه‌نگی ھه‌یه، به‌تایبه‌ت چڕكردنه‌وه‌ی كاركردنی پێكه‌وه‌یی زیاتر له نێوان ھێزی پێشمه‌رگه و سوپای عیراقدا، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش و رێگری له جموجۆڵه‌كانیان كه مایه‌ی ھه‌ڕه‌شه‌ی جددین بۆ ئه‌و سنوورانه. لێره‌وه جارێكی تر داواده‌كه‌ین دۆسیه‌ی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه به ھاوبه‌شی، به سیاسه‌ت و تێڕوانینێكی تره‌وه له‌پێناو سه‌قامگیریی، ئاسایش و ئارامی زیاتر به‌ڕێوه‌ببرێن.
دووباره سه‌ربه‌رزی بۆ ڕۆحی شه‌ھیده‌كانمان و خودای گه‌وره ئارامی به كه‌سوكاری شه‌هیدان ببه‌خشێت. ھیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كانمان ده‌خوازین و بۆ ھه‌ر ھاوكاری و چاره‌سه‌رێكی خێرا ئاماده‌ی خۆمان ده‌رده‌بڕین و له‌گه‌ڵتانین.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17