riklam

یەكەی نیشتەجێ بوون بەسەر كرێنشیناندا دابەشدەكرێت

کوردستان 09:57 AM - 2021-11-28

دوای تەواوبوونی دوو پڕۆژەی نیشتەجێبوون بۆ كەمدەرامەتان و كرێنشینان لە هەولێر، بڕیارە لە رێگای فۆڕمەوە و بەپێی چەند مەرجێك یەكەكان دابەشبكرێن.

ھونەر نوری بەڕێوەبەری گشیی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی ھەولێر، بە  PUKmedia ی راگەیاند: ژمارەیەك یەكەی نیشتەجێبوون لە سنووری پارێزگای ھەولێر لەلایەن حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە دروستكراون و یەكەكان تەواو بوون، بەڵام ھەندێ خزمەتگوزارییان ماوە بۆیان دابین بكرێت و دواتر دەستبە دابەشكردنیان دەكرێت، كە خەڵكی كەمدەرامەت و كرێنشین لەو یەكانە سوودمەند دەبن.

وتیشی:  شوقەكانی ھەولێر و سۆران تەواو بوون، بەڵام پڕۆژەكانی شوقە لە چۆمان و مێرگەسۆر و كۆیە و شەقڵاوە بەھۆی قەیرانی داراییەوە كاركردن تێیاندا راگیراوە و تەواو نەكراون.

 ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: لە ماوەكانی داھاتوودا فۆڕمی وەرگرتنی شوقە بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت و چەند مەرجێكیش بۆ سوودمەندبووان دیاری كراون، لەوانەش نابێت ھاووڵاتییەكە پێشتر سوودمەند بووبێت لە ھیچ یەكەكی نیشتەجێبوون، خێزاندار و كرێنشین بێت، ھەروەھا ژمارەی ئەندامانی خێزانیش لەبەرچاو دەگیرێت له رێگای تیروپشك دەبێت.

بەڕێوەبەری گشیی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی ھەولێر راشیگەیاند: نوێنەری هەموو وەزارەتەكان تێدا بەشدار دەبن و دەبێت ئەو كەسە كەمدەرامەتبێت، لەبەرامبەر وەرگرتنی شوقە ساڵانە بڕێكی كەم پارە وەردەگیرێت كە بۆ ماوەی 25 ساڵە.

PUKmedia ‎  بیلال بارزان-هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket