riklam

بارانبارین هاتووچۆی نێوان هەرێمەكانی كەنەدا پەكدەخات

جیهان 09:37 AM - 2021-11-28

بارانبارین لە هەرێمی نیوفاندلاند و لابرادۆر، زیانی زۆری بە رۆژئاوای ناوچەكە و رێگاوبانەكان گەیاندووە و كاربەدەستانی هەرێمەكانیش رایدەگەیەنن، چاككردنەوەی رێگا خێراكان هەفتەیەكی دەوێت.

ئەندریۆ فۆری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی نیوفاندلاند و لابرادۆر رایگەیاند: كە رۆژی چوار شەممە بەهۆی رەشەباو زریانەوە نزیكەی 5000 كەس لە بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمەكە جیاكردۆتەوە، حكومەت بۆ رزگاركردنی هاووڵاتیان خزمەتگوزاری گواستنەوەی هەلیكۆپتەری فریاگوزاری ئامادەكردووە و بەردەوام دەبێت تا تەواوكردنی چاككردنەوەی رێگاو بانەكان.

شارەزای كەشناسی رۆدنی بارنی ئاشكرایكرد: لە چوار شەممەی رابردووەوە 165 ملیمەتر باران لە بەندەری پاسك  باریووە كە بەرزترین ریكۆردبووە لە ماوەی 24 سەعاتدا، بەڵام بەرزترین رێژەی بارانبارین لە ماوەی دوو رۆژدا لە دۆڵی كودرۆی 195ملیمەتر باریووە و لافاوێكی گەورەی لێكەوتەوە .

رۆدی وتشی: لافاو بەشێك لە رێگا خێراكانی گواستنەوەی شارەكانی پاسك و دۆڵی كودرۆییان بڕیووە و زیانێكی زۆری بە چوار بەشی رێگای سەرەكی هاتوچۆی خێرا گەیاندووە چاككردنەوەشیان ماوەی هەفتەیەك دەخایەنێت .

پارێزگاری شارەكە بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەكان ئاماژەی بەوەدا كە باری ئاووهەوا رێگەی نەدا بەرپرسان بگەنە ناوچەكە بۆ ئەوەی رادەی زیانەكان دیاری بكەن و ئەوەی بۆ چاككردنەوەی رێگاكە پێویست بێت وتیشی: بارانێكی زۆر و لێشاوی ئاو رێگەی لە تیمەكانی چاككردنەوە گرت كە بگەنە ئەو شوێنانەی بەر لافاو كەوتوون، بەڵام دەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا زیانەكان دەستنیشان بكەین .

ئێلڤیس لۆڤلەیسی وەزیری گواستنەوەی ناوخۆ بۆ كەناڵەكان رایگەیاند: كە چاككردنەوەی رێگاوبانەكان  هەفتەیەك دەخایەنێت دووبارە پەیوەندی نێوان ناوچە دابڕاوەكان لەگەڵ پارێزگادا ئاسایی دەبنەوە.

هەر لەمیانەی ئەو دۆخەدا كۆمپانیای كەشتی دەریایی ئەتلانتیك رایگەیاند: ئێستا بەهۆی لافاو و زریانەوە خزمەتگوزاری گواستنەوە لە نێوان شارەكانی نیوفاوندلاند و لابرادۆر و لەگەڵ هەرێمی نۆڤا سكۆشیا راگیراوە.

 PUKmedia‎ عوسمان عەلی-كەنەدا

سەرچاوە.. بی بی سی كەنەدا

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket