}

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان: ناوچه‌كه‌ مه‌ترسی جدی له‌سه‌ره‌

کوردستان 09:25 AM - 2021-11-28

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سنووره‌كه‌ راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی...

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ شه‌وی رابردوو له‌سنوری ناحیه‌ی كۆكسی سه‌ر به‌ قه‌زای كفری، له‌هێرشێكی تیرۆرستانی داعشدا پێنج پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون به‌ ناوه‌كانی (رائد ابراهیم بارام، رائد اسماعیل، امین حسین، ئاراز سمین، نه‌برد) و چوار پێشمه‌رگه‌ی تریش بریندار بوون، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و پۆله‌ شه‌هیده‌ ده‌كه‌ین و هیوای چاكبونه‌وه‌ بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.

مه‌ترسی تیرۆر و داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ مه‌ترسیه‌كی جدی و به‌رده‌وامه‌ و ئامانج له‌م هێرشانه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن و سه‌پاندنی فیكری تاریك په‌رستانه‌یانه‌، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هه‌میشه‌ به‌وره‌ی پۆڵایین و گیانی خۆیان به‌ر به‌م هێرشه‌ ناڕه‌وایانه‌ ده‌گرن و وڵاته‌كه‌مان ده‌پارێزن، شه‌وی رابردووش جارێكی تر به‌ روحی ئه‌م پۆله‌ پێشمه‌رگه‌ هێرشی دڕندانه‌ی تیرۆریستان تێكشكێنرا.

جارێكی تر هاوخه‌می خۆمان بۆ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری ئه‌م پۆله‌ شه‌هیده‌ دوپاتده‌كینه‌وه‌. مردن بۆ تیرۆریستان و سه‌ربه‌رزی بۆ برایانی پێشمه‌رگه‌.

جه‌لال نوری 
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان

PUKmedia راگه‌یاندنی ئیداره‌ی گه‌رمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket