riklam

هەڵەبجە..چەند پرۆژەیەک بەسەردەکرێتەوە

کوردستان 03:39 PM - 2021-11-25

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە هاوڕێ لەگەڵ سەروکی شارەوانی هەڵەبجە ،ژمارەیەک پڕۆژەی لە پارێزگای هەڵەبجە بەسەر کردەوە کە لە ئێستادا جێ بەجێ دەکرێن و داواشی کرد لە وەزارەتەکانی شارەوانی و ئاوەدانکردنەوە وەک چون لە ڕابردوودا پشتیوانی  هەلەبجە بوون ، بتوانن زیاتر کار بۆ بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەکان بکەن .

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەیجە  ڕایگەیاند  سەردانی هەریەک لە پڕۆژەکانی قیرتاوکردنی ڕێگای ناو گوندی عەبایلی و گەڕەکەکانی شۆڕش و  گەرەکی شەهید فاتیح و ڕێگاسازی بەشێک لە ئەندازیارانمان کردوە لە نزیکەوە لەگەل سەرپەرشتیاران و بەڵندەرانی پڕۆژەکان گفتوگۆمان کردووە 

وتیشی: داوا لە سەروک و جێگری سەروکی حکومەتی هەرێم دەکەین ، پرۆژە ڕاگیراوەکانی پارێزگاکەمان بۆ بەگەڕبخەنەوە.

PUKmedia فەرحان حەمەخان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket