riklam

وەرگرتنی ڤاکسین لە ھەرێم بەردەوامە

کوردستان 03:10 PM - 2021-11-25

پڕۆسەی وەرگرتنی ڤاکسین لە ھەرێمی کوردستان بەردەوامە، وەزارەتی تەندروستیش رایگەیاند، ئامانجیان ئەوەیە تا کۆتایی ئەمساڵ ٤٠٪ی ھاوڵاتیانی سەروو ١٢ ساڵ ڤاکسین وەربگرن.

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، پڕۆسەی وەرگرتنی ڤاکسین لە ھەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەو ھاوڵاتیانەی ڤاکسین وەردەگرن چوار ملیۆن و ٣٣٦ ھەزار و ٥٠٠ ھاوڵاتی سەروو ١٢ ساڵە، تائێستا دوو ملیۆن و ١٣٨ ھەزار و ٣٩٩ ژەم ڤاکسین دابینکراوە، ملیۆنێک و ٥٢٢ ھەزار و ٥٧ ژەم لە رێگەی ١٨٠ سەنتەر و ٤٥ تیمی گەڕۆکەوە بەکارھاتووە.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ٩٠٨ ھەزار و ١٥٧ کەس ژەمی یەکەمیان وەرگرتووە، کە ٢٨٪ سەرووی ١٨ ساڵ و ٢١% سەروو ١٢ ساڵن، ھەروەھا ٦١٣ ھەزار و ٩٠٠ کەسیش ژەمی دووەمیان وەرگرتووە، کە ١٩٪ سەروو ١٨ ساڵ و ١٤٪ سەروو ١٢ ساڵن.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، ئامانجی حکومەت ئەوەیە تا کۆتایی ئەمساڵ ٤٠٪ی ھاوڵاتیانی سەرو ١٢ ساڵ ڤاکسین وەربگرن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket