riklam

هۆكاری ئەنجامنەدانی سەرژمێری ئاشكرا دەكرێت

عیراق 12:45 PM - 2021-11-25

لەگەڵ ئەوەی لە18ساڵی رابردوودا  چەندینجار ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان كراوە،  كەچی نەتواندراوە جێبەجێبكرێت، ئەندامێكی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانیش هۆكاری سیاسی و سەقامگیری و ئابووری بەرێگر لەبەردەم ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیە دادەنێت و ئاماژە بەوەش دەكات هەر بەهۆی نەبوونی سەرژمێرییەوە بەشێكی زۆری پڕۆژەكان بەنایەكسانی بەسەر پارێزگاكاندا دابەشدەكرێن.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەران بە PUKmedia ی  راگەیاند: ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە عیراق،  گرنگی و بایەخی زۆری هەیە لەرووی ئابووری و جێبەجێكردنی پڕۆژەكان، چونكە لەكاتی ئێستا بەهۆی نەبوونی  سەرژمێری سەرجەم پرۆژەكانەی لەسەرئاستی پارێزگاكان دابەشدەكرێت بەبێ ئامار ئەنجامدەدرێت، یان ئەگەر  ئاماریش هەبێت راست و دروستنین.

وتیشی: هەربەهۆی گرنگی ئەو پڕۆسەیەوە  لەلایەن پەرلەمانی عیراق چەندینجار  بودجەی بۆ دابینكراوە و حكومەتی فیدراڵ ئامادەكاری بۆكردووە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەنجامدانی سەرژمێری جگە لەوەی پێویستی بە بودجەیەكی زۆر هەیە، هاوكات دەبێت لە كەشوهەوایەكی ئارام و سەقامگیر  بەرێوەبچێت.

دەشڵێت: بەدووری دەزانم لەم كاتانە سەرژمێری دانیشتوان بكرێت، بەو پێیەی كە عیراق لەبارودۆخێكی ئاڵۆزی سیاسیدایە و بارودۆخی ئابووریشی لە بارنییە، هەر ئەمەش وایكردووە لە یاسای بودجەی ساڵی 2020 دا هیچ بودجەیەك بۆ سەرژمێری تەرخان نەكرێت.

بەگوێرەی ئامارەكان یەكەم سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عیراق لە ساڵی 1927 ئەنجامدراوە، ئەوكات ژمارەی دانیشتووانی 2ملیۆن و 968هەزار كەس بووە، دوای ئەوە 7 سەرژمێری دیكە بەرێوەچووە، كە دواجار لە ساڵی 1997 ئەنجامدراو بە بێ هەرێمی كوردستان بەرێوەچووە، ئەوكاتیش ژمارەی دانیشتووانەكەی 19ملیۆن و 183 كەس بووە، كەچی ئێستا ژمارەی دانیشتووانی عیراق بەهەرێمی كوردستانەوە  40ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket