riklam

نرخی مریشك دادەبەزێت

کوردستان 06:26 PM - 2021-11-24

نرخی مریشك لەبازاڕەكانی هەرێم دابەزی و سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانیش رایدەگەیەنێت، دابەزینەكە زیانی بە خاوەن كێڵگەكان گەیاندووە.

لەوبارەیەوە نازم جاف، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی كوردستان  بە   PUKmedia ی  راگەیاند: یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەكانەوە بە دوو هەزار و 500 دینار رەوانەی بازاڕەكان كراوە و  هۆكاری دابەزینی نرخی مریشكیش پەیوەستە بە زۆری بەرهەم و كەمی خواست لەسەر مریشك.

وتیشی: بەهۆی ئەوەی لە رابردوو نرخی عەلەف و جوچك و هەندێ شتی تر گرانكرا، ئێستە نرخی یەك كیلۆ مریشك تا پێدەگات و دەخرێتە بازاڕەوە دوو هەزار و 800 تا سێ هەزار دینار لەسەر خاوەن كێڵگەكان دەكەوێت، بۆیە زیانمەند دەبن.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئێستا زیاتر لە 20%ی خاوەن كێڵگەكان جوچكیان داخڵ نەكردووە بەهۆی ئەوەی زیانی زۆر دەكەن و نرخەكەی لە بازاڕدا زۆر دابەزیووە، لە كاتێكدا پێشتر نرخی یەك كیلۆ مریشك لەسە خاوەن كێڵگەكان دوو هەزار و 100 دینار دەكەوت.

PUKmedia بیلال بارزان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket