riklam

هەولێر.. زانیاری دۆسیەی سوتەمەنی نادرێتە ئەنجومەنی پارێزگا

کوردستان 05:26 PM - 2021-11-24

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەنێت ئەوان ئاگەداری دۆسیەی سوتەمەنی و شێوازی هێنانی لەدەرەوە نین و لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکاری پارێزگاکە  زانیاریان پێنادرێ، ئاماژە بەوەشدەکات بەردەوامبوونی ئەو بارودۆخە وادەکات وابەئاسانی گرفتی سوتەمەنی چارەسەر بکرێت.

عەبدولرەحمان عومەر ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە PUKmedia ی راگەیاند: گرفتێکی زۆر لەبواری سوتەمەنی  لەهەولێر هەیە وایکردووە کێشەکان چارەسەرنەکرێت و نرخەکان بەبەرزی بمێننەوە، کەماوەیەکە بۆتە جێگای نیگەرانی هاوڵاتیان.

وتیشی: بۆ چەندین جار داوامان لە حکومەت و پارێزگا کردووە سەرچاوە و بڕی ئەو سوتەمەنیانەمان بۆ ئاشکرابکەن کە لەلایەن حکومەتی عیراق و وڵاتانی دەرەوە دەهێندرێتە هەولێر،  کەچی ئامادەنین پێمانبدەن.

راشیگەیاند: هەربەهۆی چارەسەرنەکردنی گرفتی سوتەمەنی جگە لەگرانی نرخەکەی،  وایکردووە کوالێتیەکەشی خراپ بێت، ئەمە لەکاتێکدا ئێمە خۆمان نەوتمان هەیە، نەدەبوو  توشی ئەو جۆرە گرفتانە ببینەوە.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئەوەشی روونکردەوە: باشترین چارەسەر بۆ کۆتایی هێنان بە گرفتی سوتەمەن و نرخەکەی لەهەرێمی کوردستان بە گشتی،  بەکارهێنانی باڵاوگەکانی ناوخۆیە لەلایەن حکومەت خۆیەوە، چونکە نەوت هی خۆمانە، دەتوانین بە کوالێتێکی بەرز و بەنرخێکی هەرزان نەوت و بەنزین بۆ هاوڵاتیان دابین بکەین.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket