riklam

پارە بۆ پرۆژەیەکی سلێمانی تەرخاندەکرێت

کوردستان 03:56 PM - 2021-11-24

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕی زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ چاکسازی لە پارکی هەواری شار لە شاری سلێمانی تەرخاندەکات و بە شێوەی نەختینە پارەکە سەرف دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتوە رایدەگەیەنێت: ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی داوە لەسەر خەرجکردنی گوژمەی ٢,٢٠٠,٠٠٠,٠٠٠ ملیار دینار بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی.

ئاماژە بەوەشکراوە ئەو بڕە پارەیە بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەڕێوەبردن و چاکسازی پارکی ھەواری شارە لە پارێزگای سلێمانی، ئەو بڕە پارەیەش قۆناغ بە قۆناغ و بە شێوەی نەختینە خەرج دەکرێت.

هاوکات ئەوەشخراوەتە روو، دوای ئامادەکردن و گرتنەبەری گشت رێکارەکانی پرۆسەی تەندەرین، پڕۆژەکە چووەتە بواری جێبەجێکردن و لەلایەن کۆمپانیای (لانتانا)ـش جێبەجێ دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتریش ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم  ڕەزامەندی داوە لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی (٤,٥٢٧,٤٥٤,٥٠٠) ملیار دینار، لەسەر بودجەی وەگەڕخستن بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قوناغ بەمەبەستی جێبەجێکردن و بەڕێوەبردن و چاکسازی لە چەند پرۆژەیەکی پارێزگای سلێمانی و پارەکەش لەسەر بودجەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج دەکرێت.
پڕۆژەکانیش بریتی بوون لە:
- بەڕێوەبردن و چاکسازی پارکی هەواری شار
- به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازی بلواری شه‌ست مه‌تری مه‌لیك مه‌حمود
- به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازی بلواری سلێمانی – تاسڵوجه‌


PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket