riklam

پاره‌ی وانه‌بێژانی شاره‌زوور دابه‌شده‌كرێت

ئابوری 02:39 PM - 2021-11-24

په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور پاره‌ی مانگی 9 ی  ئه‌مساڵی مامۆستایانی وانه‌بێژ دابه‌شده‌كات.

نه‌بیل حه‌مه‌ ساڵح لێپرسراوی خۆیه‌تی و میلاكات له‌په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه‌ ، پاره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌سنووری قه‌زاكه‌مان دابه‌شده‌كرێت.

وتیشی: داوا له‌مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌كه‌ین خۆیان ئاماده‌بن و پاره‌ی كه‌س به‌كه‌س نادرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:له‌سنوری قه‌زاكه‌ 320 مامۆستای وانه‌بێژ هه‌یه‌، بڕی پاره‌كه‌ش دابه‌شده‌كرێت 116 ملیۆن دیناره‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: داوا له‌به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ین، لیستی پاره‌ی وانه‌بێژانی مانگی 10 ئاماده‌بكه‌ن ،بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌ویش دابه‌شبكرێت.

PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان/  شاره‌زوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket