چی دەبێتە هۆکاری بڕێنەوەی قاچ؟
تەندروستی 03:30 PM - 2021-11-15
یەکێک لە گرنگترین ماکەکانی نەخۆشی شەکرە، بریتییە لە ڕەق بوون و تەسک بوونەوەی خوێنبەرەکانی خوێنە، لە پەلەکانی خوارەوە، کە ئەبێتە هۆی کەمبوونەوەی گەیاندنی خوێن بۆ پەلەکان و ئەگەر پشتگوێ بخرێت و چارەسەری پێویست نەکرێت کێشەی گەورە بۆ نەخۆشەکان دروست دەکات، کە لە حاڵەتە پێشکەوتووەکاندا ڕەنگە بگاتە بڕینەوەی قاچ، یان لەدەست دانی بەشێکی.
تەسک بوونەوە و ڕەق بوونی خوێنبەرەکانی قاچ یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرەدا کە نزیکەی %٨ی نەخۆشەکان لەکاتی دەستنیشان کردنی نەخۆشیەکە دا هەیانە، هەروەها مەترسی بڕینەوەی پەنجەکانی قاچ یان پێ نزیکەی ١٠ بۆ ١٦ جار زیاترە لە نەخۆشانی شەکرەدا بە بەراورد بە کەسانی تر، ئەو خوێنبەرانەی کە زیاتر تووش ئەبن خوێنبەرەکانی خوار ئەژنۆیەو و زۆر جار بەکلس بوونی دیواری بۆریەکانی خوێن دەرئەکەوێت لە نەخۆشەکاندا کە ئەبێتە هۆی تەسک بوونەوەی و هەندێک جار گیرانیان.
نیشانەکانی :
١ _دەرکەوتنی ئازار لە ماسولکەکانی پووز و ڕاندا بەتایبەتی لەکاتی ڕۆیشتندا و ئازارەکە کەمتر ئەبێت یان نامێنێت لەکاتی حەوانەوەدا
٢_ئەو ئازارە کەمتر ئەبێتەوە یان بە جێگیری ئەمێنێتەوە لە هەندێ لە نەخۆشەکاندا وە هەندێکی تریان دۆخی تەندروستیان خراپتر ئەبێت و لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی گەنگرین و بڕینەوەی پێ یان قاچ بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە جگەرەکێشن یان کێشیان زۆرە یا مەترسیەکان پشتگوێ ئەخەن.
٣_ ئەو فاکتەرانەی کە مەترسی تووشبوون بە ڕەق بوونی خوێنبەرەکان زیاد دەکەن بریتین لە قەڵەوی و بەرزبوونەوەی ڕێژەی چەوری زیان بەخشەکان و کەمبوونەوەی رێژەی چەوریە سوودبەخشە کانی لەش، هەروەها بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکرە لە خوێندا و کۆنترۆڵ نەکردنی.
ئەوکەسانەی کە تووشی ڕەق بوونی خوێنبەرەکانی پەلەکان دەبن مەترسی توشبوونیان بە تەسک بوونەوەی خوێنبەرەکانی دڵ زیاتر هەیە، بۆیە چارەسەرکردنی ڕەق بوونی خوێنبەرەکانی قاچ بۆ پاراستنی خوێنبەرەکانی دڵیش گرنگە.
یەکەم خانە کە گاریگەری نەخۆشیەکەی لەسەر دەبێت دەمارەخانەکانە کە ئەبێتە هۆی هەوکردنی دەمارەکان و ئازار و سڕبوونی بەردەوامی قاچ
هەروەک کاریگەری لەسەر ماسولکەکان و پێست دەبێت کە ئەبێتە هۆی بچووک بوونەوەو لاواز بوونیان و ئەبێتە هۆی گەنگرین و بڕینەوە، مەترسیەکە زیاد دەکات کاتێ نەخۆشەکە بۆ ماوەی دوو حەفتە بە بەردەوامی ئازاری قاچی هەیە و دەرمانی ئازار شکێنی بەهێزی پێویست دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکەی ، هەروەها دەرکەوتنی برین لە پێدا و ڕەش بوونەوەی پەنجەکانی پێ و پاژنەی پێ
زۆر جار نەخۆشی شەکرە بەهۆی لاوازبوونی دەمارەخانەکانەوە هەست بە ئازار ناکات یان هەست بەو پێیەی ناکات ئەمەش وا ئەکات کە درەنگ سەردانی پزیشک بکات و ماکەکانی نەخۆشیەکەی تێدا دەرئەکەوێت و ئەگاتە ڕادەیەک کە چارەسەرەکانی وەک قەستەرە و دانانی ستێنت و تەنانەت نەشتەرگەرییش دەرئەنجامێکی چاوەڕوانکراوی نابێت
بۆیە گرنگە کە کێشەکە زوو دەست نیشان بکرێت لە ڕێگەی ئەنجام دانی چەند پشکنینێکی وەک دۆبلەری خوێنبەرەکان و سی تی سکان یان ئەشیعەی لەرینەوەی موگناتیسی بۆ پەلەکان و دیاری کردنی قۆناغەکانی نەخۆشیەکە و چارەسەرکردنی.
چەند ئامۆژگاریەک بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکانی نەخۆشیەکە :
واز هێنان لە جگەرە کێشان
ئەنجامدانی وەرزش بەشێوەیەکی رێک پێک
ڕۆیشتن بەپێ رۆژانە تەنانەت ئەگەر نەخۆشەکە ئازاری هەبێت
کۆنترۆڵ کردنی فشاری خوێن و رێژەی شەکر و چەوریەکانی لەش لەڕێگەی پابەند بوون بە سیستمێکی خۆراکی تەندروست.
د. جیڤارا حەمەرشید
پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و بۆریەکانی خوێن
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نزار ئامێدى پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد
09:07 PM - 2026-06-06 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ جێگری باڵیۆزی فینلەندا کۆبووەوە
04:09 PM - 2026-06-06 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: بایەخ بەگەشەی چۆنایەتی دەدەین لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا دەبین
02:49 PM - 2026-06-06 -
سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال دوو پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ بەسەردەکەنەوە
03:24 PM - 2026-06-05
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: بەبێ رێککەوتنی یەکێتی و پارتی حکومەت پێکنایەت
06:55 PM - 2026-06-06
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیمان لەگەڵ بەغداد پێویستمان بەئاڕاستەی نوێ هەیە
04:24 PM - 2026-06-06
دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانی دەستیپێکرد
01:38 PM - 2026-06-06
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: رێككهوتن لهسهر مووچهی ههرێم كراوه
11:55 AM - 2026-06-06
زۆرترین خوێنراو
-
نزار ئامێدى پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد
عیراق 09:07 PM - 2026-06-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی بازرگانی فینلاند کۆبووەوە
کوردستان 08:39 PM - 2026-06-06 -
قوباد تاڵەبانی: بەبێ رێککەوتنی یەکێتی و پارتی حکومەت پێکنایەت
کوردستان 06:55 PM - 2026-06-06 -
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیمان لەگەڵ بەغداد پێویستمان بەئاڕاستەی نوێ هەیە
کوردستان 04:24 PM - 2026-06-06 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ جێگری باڵیۆزی فینلەندا کۆبووەوە
کوردستان 04:09 PM - 2026-06-06 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: بایەخ بەگەشەی چۆنایەتی دەدەین لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا دەبین
کوردستان 02:49 PM - 2026-06-06 -
دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانی دەستیپێکرد
کوردستان 01:38 PM - 2026-06-06 -
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: رێككهوتن لهسهر مووچهی ههرێم كراوه
کوردستان 11:55 AM - 2026-06-06




.jpg)
.png)
.png)
دابەزێنە

