riklam

هاوخەمی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بنەماڵەو خانەوادەی شەھید عەلیاغای مەنگوڕ

پرسەنامە 02:00 PM - 2021-11-12

بنەماڵەو خانەوادەی كوردپەروەر شەھید عەلیاغای مەنگوڕ 
ھەڤاڵ مەلای عەلیاغا جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی پێشمەرگە.
بە داخێكی قوڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دانەبڕاو تێكۆشەری دێرین (سەردار عەلیاغای مەنگوڕ) كوڕی شەھید عەلیاغای مەنگوڕ و برای شەھیدی فەرماندە سلێمانی عەلیاغای مەنگوڕمان پێگەیشت، هەواڵی ژیانئاوایی ئەو كەڵە تێكۆشەرەی رۆژانی سەختی خەبات و رێبازی سەرۆك مام جەلال لە ناخەوە خەفەتبار و دڵگرانی كردین.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین، لەخوای گەورە داواكارین گیانی كۆچكردوو بەبەھەشتی بەرینی خۆی شادبكات و سەبووری و دڵئارامیتان پێببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket