riklam

پرسه‌نامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆ كۆچی دوایی ناجیه‌ مسته‌فا ئه‌مین

ی ن ک 04:45 PM - 2021-11-09

بۆ كۆچی دوایی خاتوو( ناجیه‌ مسته‌فا ئه‌مین)، خوشكی ره‌وانشاد كاك (نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین)، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌كه‌یان كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌رێزان له‌ خانه‌واده‌ی ره‌وانشاد كاك (نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین)

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی ژیانئاوایی خاتوو( ناجیه‌ مسته‌فا ئه‌مین)مان پێگه‌یشت، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌و هاوخه‌می خۆمان ئاراسته‌ی 
بنه‌ماڵه‌و كه‌س وكارییان ده‌كه‌ین 
خاتوو ناجیه‌ی خوالێخۆشبوو و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌
 خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان و خزمه‌تی شۆرش رۆڵی گه‌وره‌ییان بینیوه‌، له‌م پێناوه‌دا ئازاری زۆر و قوربانی گه‌وره‌ییان داوه‌، به‌كۆچی دوایی هه‌مووان خه‌فه‌تبار بووین.
هاوخه‌می خۆمان دووباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و داوكارین له‌خوای گه‌وری سه‌بوری هه‌موو لایه‌ك بدات و جێگای خوالێخۆشبوو به‌هه‌شتی به‌رین بێت.

اإنا لله واإنا اإلیه‌ راجعون

مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket