riklam

هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو ناجیە

پرسەنامە 02:57 PM - 2021-11-09

 جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بۆ كۆچی دوایی خاتوو (ناجیه‌ مسته‌فا ئه‌مین) پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...

*برایانی بەڕێز کاک چیا و کاک نما*

*بە‌ڕێزان خانەوادە و کەسوکاری كۆچكردوو ناجیە مستەفا ئەمین*

زۆر دڵگران و خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ناجیە مستەفا ئەمین خوشکی سەرکردەی گەورە و کۆچکردوومان رەوانشاد كاك نەوشیروان مستەفا ئەمین. 
بەم بۆنە دڵتەزێنەوە لە ناخی دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشە‌ر و بەڕێزەکە‌تان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. 

داواکارم لە‌ خوای گەورە روحی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبوری بە ئێوە و بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.

إنا لله وإنا إلیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket