riklam

پرسه‌نامه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی خاتوو ناجیه‌

پرسەنامە 01:23 PM - 2021-11-09

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی خاتوو (ناجیه‌ مسته‌فا ئه‌مین) پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...
به‌ڕێزان له‌ بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌ر مسته‌فا ئه‌مین، كاك چیا نه‌وشیروان مسته‌فا و كاك نما نه‌وشیروان مسته‌فا.

به‌په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ ھه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (ناجیه‌ مسته‌فا ئه‌مین) خوشكی ره‌وانشاد كاك نه‌وشیروان مسته‌فا-مان پێگه‌یشت.

له‌بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان رۆڵی بنه‌ماڵه‌ی كاك نه‌وشیروان له‌ خه‌باتی سیاسی و تێكۆشاندا دیار و به‌رچاو سه‌نگینه‌، كه‌ ئه‌م خه‌باته‌ نه‌ك بۆ خانه‌واده‌كه‌تان  جێگای شانازییه‌، بۆ ئێمه‌و گه‌له‌كه‌شمان به‌ چاوی نرخاندنه‌وه‌ لێی ده‌ڕوانین و شانازی به‌و مێژووه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌بۆته‌ به‌شێك له‌خه‌باتی سیاسی كورده‌واریمان.

به‌و بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و ھاوخه‌می خۆمان ئاڕاسته‌ی ئێوه‌ و كه‌سوكارو خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رز و تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین، داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌م خه‌م و كۆسته‌تان بڕه‌وێنێته‌وه‌و دواناخۆشیتان بێت و رۆحی كۆچكردووش بۆ ھه‌میشه‌ شادبێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket