riklam

قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لەخانەوادەی لیوا روكن فازڵ مستەفا دەكات

پرسەنامە 02:43 PM - 2021-11-03

بەهۆی كۆچی دوایی لیوا روكن فازڵ مستەفا عەبدوڵڵاوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكارەكەی دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

خانەوادە و كەسوكاری بەڕێزی لیوا روكن فازڵ مستەفا عەبدوڵڵا

دڵگران بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی لیوا روكن فازڵ مستەفا عەبدوڵڵای پێشمەرگە و راوێژكاری سەربازیی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە.

بەم بۆنە غەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی مامۆستا نازدار هاوسەری خوالێخۆشبوو و هەموو ئەندامانی خانەوادە و كەسوكارە سەربەرزەكەی دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
داواكارم خوای گەورە رۆحی كۆچكردوو بە بەهەشت شاد بكات و سەبوری بە ئێوە و هەموو لایەك ببەخشێت.

إنا لله وإنا إلیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket