riklam

مەكتەبی سیاسی: رەحمانە سور تێكۆشەرێكی دیاری كوردستان بوو

پرسەنامە 12:28 PM - 2021-11-02

بەهۆی كۆچی دوایی پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین (عەبدولڕەحمان رەسوڵ) ناسراو بە رەحمانە سور مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵە و هاوسەنگەرانی دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەداخەوە هەواڵی ژیانئاوایی پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین (عەبدولڕەحمان رەسوڵ) ناسراو بە رەحمانە سور گەرەوەیمان پێگەیشت.

(رەحمانە سور) تێكۆشەرێكی دیاری ناوچەی باڵەكایەتی و كوردستان بوو، لەبنەماڵەیەكی نیشتیمانپەرەوەر و تێكۆشەری رێبازی سەرۆك مام جلال و بزوتنەوەی كوردایەتی بوو، بەكۆچی دوایی هەمووانی خەفەتبار  كرد.
بەم بۆنەوە خەمناكەوە پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و هاوسەنگەرانی دەكەین، دواكارین لەیەزدانی مەزن سەبوری و ئارامی بەهەموولایەك بدات و جێگای خوالێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت.

إنّا لله وإنّا إلیه راجعون

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket