riklam

بافڵ تاڵه‌بانی سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی مام محه‌مه‌د موژده‌ینانی ده‌كات

پرسەنامە 11:38 AM - 2021-11-01

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مام محه‌مه‌د قادر موژده‌ینانی تێكۆشه‌ڕی دێرین و باوكی چوار شه‌هید، بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

بنه‌ماڵه‌ و خانه‌واده‌ی كوردپه‌روه‌ر و شۆڕشگێری گه‌له‌كه‌مان مام محه‌مه‌د موژده‌ینانی.

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی (مام محه‌مه‌د قادر) موژده‌ینانی، تێكۆشه‌ری دێرین و شۆڕشگێڕی گه‌له‌كه‌مان و باوكی عه‌مید فه‌یسه‌ڵ و چوار شه‌ھیدی رێگای رزگاری. پرسه‌و ھاوخه‌می قوڵی خۆمانتان پێڕاده‌گه‌یه‌نین و به‌شداری خه‌م و ماته‌متانین.
مام محه‌مه‌د كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی بوو  له‌ نموونه‌ی خانه‌واده‌ی قوربانی به‌خش و كۆڵنه‌ده‌ربوون كه‌ ھه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌یان بوون و دانه‌بڕان له‌ خه‌بات و شۆڕش، بۆیه‌ له‌ده‌ستدانی تێكۆشه‌رێكی وه‌ھا نیگه‌رانیكردین و له‌خوای گه‌وره‌ داواكارین گیانی كۆچكردوو به‌ به‌ھه‌شتی به‌رین شادبكات و دڵنه‌وایی و ئۆقره‌یش به‌ خانه‌واده‌ و بنه‌ماڵه‌و خزم و دۆستانی ببه‌خشێت.

بافڵ تاڵه‌بانی
ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket